کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان لە سلێمانی: رێبەر ئاپۆ هێڵی سوورمانە
کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان لە سلێمانی، بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی ئیمڕاڵی و زانینی باری تەندروستیی ڕێبەر ئاپۆ، گردبوونەوەیەكی ساز كرد و داوای ئازادی و زانینیی دۆخی تەندروستیی دەکات.
کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان لە سلێمانی، بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی ئیمڕاڵی و زانینی باری تەندروستیی ڕێبەر ئاپۆ، گردبوونەوەیەكی ساز كرد و داوای ئازادی و زانینیی دۆخی تەندروستیی دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لەژێر ناونیشانی ( ژیان و تەندروستیی ڕێبەر ئۆجالان هێڵی سوورە و گەل خاوەندارێتیی لێ دەکات) و بە دروشمی (بێ سەرۆک ژیان نابێ، ئەردۆغان باش بزانە ئاپۆ هێڵی سوورمانە)، کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان، لەبەردەم باخی گشتی لە شاری سلێمانی، گردبوونەوەیەكی ساز كرد و بەیاننامەیەکی بۆ خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بڵاو كردەوە.
بەیاننامەکە لەلایەن محەمەد بەکرەوە، خوێنرایەوە و تێیدا هاتبوو: “ساڵانێکی زۆرە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، لە زیندانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردایە و دوور لە هەموو پێوەرێکی ئەخلاقی و یاسایی، لە هەموو مافێک بیبەری کراوە و ڕێگە بە خانەوادە و پارێزەرەکانی نادرێت سەردانی بکەن”.
ئاماژەی بەوەیش كردوە:” ئێستاش هەواڵ و دەنگۆی مەترسیدار لەسەر دۆخی ژیان و تەندروستیی ئۆجالان بڵاودەکرێتەوە و گەلی کوردی دووچاری دڵەڕاوکێ کردوە، بۆیە لێرەوە بانگەواز دەکەین لە هەموو کوردێک بۆئەوەی ئەرکی خۆی جێبەجێ بكات و فشار لەسەر تورکیا بکرێت بۆ ئاشکراکردنی دۆخی تەندروستیی ئۆجالان”.
هەر لە بەیاننامەکەیاندا، دووپاتیشیان کردەوە کە “ئاپۆ هێڵی سوورە و ڕێگە نادەن پلانی دەوڵەتی فاشیزمی تورک بەرامبەر بە ئاپۆ بچێتە سەر و داوایش دەکەن، هەرچی زوە ڕێگە بە پارێزەرەکانی بدرێت بۆ زانینی تەندروستیی ئۆجالان، سەردانی بكەن”.
ف.ق