کۆمیتەی زیندانی پەکەکە-پاژک: هاورێمان شاکر توران بە ڕۆحی کەمال و خەیری بەرخۆدانی کرد

کۆمیتەی زیندانی پەکەکە-پاژک: هاورێمان شاکیر توران، هەرچەندە تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، بە ڕۆحی شۆڕشگێڕانە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، هەتا کۆتایی بە ڕۆحی کەمال و خەیری، تەسلیمی دوژمن نەبوو، بەرخۆدانی کرد و شەهید بوو.

کۆمیتەی زیندانی پەکەکە-پاژک سەبارەت بە شاکر توران کە لە زیندان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهید کرا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

کۆمیتەی زیندانی پەکەکە-پاژک رایگەیاند: "بیرمەندی فەرەنسا، بالتارد؛ زیندانەکان وەک "دامەزراوەیەکی گەمارۆدەر کە مرۆڤەکان ئاراستەدەکات" پێناسە دەکات. دەسەڵاتداران ئەم دامەزراوانە بۆ ئەو شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەرانەی کە  بۆ خۆیان بە مەترسیدار دایاندەنێن، وەک شوێنی شکاندن و وەستاندنی ئیرادەیان بەکاردەهێنێت. هێزە هەژموونگەراکان بە سیاسەتی "گەمارۆدان و هێنانە سەر ڕێ" کە بۆ شۆڕشگێڕان و نیشتمانپەروەران بە مەترسیداریان دەبینن، دەیانەوێت وابکەن ئیرادەیان بەدەستەوە بدەن و بیکەن بە پەرژینی سیستمەکەیان. بەم سیاسەتانە ئامانجیان ئەوەیە خەڵک لە کۆمەڵایەتیبوونیان کە بەهاکانی مرۆڤایەتییە دوور بکەونەوە و خیانەت لە مرۆڤایەتی خۆیان بکەن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە ساڵی ٢٠١٥ەوە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، لەژێر ناوی پلانی هەڵوەشاندنەوە، بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە کە ئیرادەی هاورێکانمان بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی لە زیندانەکاندا خۆیان بەدەستەوە بدەن" و ئەوەشخراوەتەڕوو : " لە دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە  هەموو هاورێکانمان بێ وێنە بەرخۆدان دەکەن. دوژمن بە هەموو هەوڵەکانیەوە ناتوانێت چۆک بە ئیرادەی هیچ کام لە هاورێیانمان دابدات. بۆیە  چارەسەری تەندروستی هەڤاڵانی نەخۆشمان ناکات، بەجێیان دەهێڵێت تا گیان لە دەست دەدەن و شەهید دەبن. هەر بۆیە هاوڕێمان شاکر توران تەمەن ٧٠ ساڵ کە تووشبووی شێرپەنجەبوو، خرایە ناو ژێرزەمین و بەجێهێڵرا تا گیانی لە دەست دا. سەرەڕای ئەو هەموو کردارە نامرۆڤانە، هاورێمان تا کۆتایی بەرخۆدانی کرد لە دژی سیاسەتەکانی دوژمن، بە وتنی"سەرم بەرزە، هەنگاوێکم بۆ دواوە نەناوە" بە شکۆمەندانە بەرخۆدانی کرد. هیچ سیاسەتێکی دوژمن ناتوانێت ئیرادەی جەنگاوەرانی پەکەکە و پاژک و نیشتمانپەروەرەکانمان تێکبشکێنێت. چونکە ئیرادە گەورەترین هێزی ورەیە کە مرۆڤ دەکاتە مرۆڤ. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، رێبەرایەتیمان دەڵێت، 'ئیرادە هێزی شەڕکردنی مرۆڤە، ویستی شەڕکردنە، خاوەن بریاربوون لە شەڕ و گرنگیدان بە ئامانج، هێزی کۆلنەدانە تا کۆتایی'. دەکرێت ئەم ئیرادەیە لە هەڤاڵانی نەخۆشماندا ببینین کە سەرەڕای هەموو فشارەکان لە زیندانەکاندا تا کۆتایی بەرخۆدان و خۆراگری دەکەن.

هاوڕێت وڵاتپارێزمان شاکر توران، سەرەڕای نەخۆشیی شێرپەنجە بەم ئیرادە شۆڕشگێڕانەیە، تا کۆتایی دژ بە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، بە ڕۆحی بەرخۆدانی کەمال و خەیری، کە شەهیدی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمووزمانن، بەرەنگاری دوژمن بوو و بەرخۆدانی کرد و شەهید بوو. هاورێمان شاکر توران کە لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ لە زیندانی تیپی ئێڵ لە ئەرزینجان شەهید بوو، بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید نەبووە. ئەوەی کە ببوە هۆکاری شەهیدکردنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و دامەزراوەی پزیشکی دادە”.

پێویستە گەل و هاورێکانمان هەتا کۆتایی لە دژی دۆژمن بوەستنەوە

 هەروەها کۆمیتەی زیندانی پەکەکە-پاژک لە راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەکردووە:

"دوژمن ڕۆژانە هەڤاڵانمان لە زیندانەکاندا شەهید دەکات". ئەو هەڤاڵانەی ئێمە کە ساڵەکانیان بە خەبات و تێکۆشان لە زیندانەکاندا بەسەر دەبەن، سەرەڕای ئەشکەنجە و فشاری دوژمن، لە لایەن ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە تیرۆر دەکرێن. ڕۆژانە تەرمی شەهیدان لە زیندانەکان دێنەدەرەوە. تەرمی هەڤاڵانی شەهیدمان یان بە دزیەوە دەنێژرێن، یان ناهێڵن گەلەکەمان بە مەراسیمێکی شکۆدار بیاننێژن. سەرەڕای ئەم هەموو کردارانەی دوژمن، گەلەکەمان و بنەماڵەکانمان دەبێت وەک هاورێکانمان لە ناوەوە تا کۆتایی بەرخۆدان بکەن و و خەبات بکەن. پێتان وایە بێدەنگی ئێمە چەند دەسەڵات بە دوژمن دەبەخشێت؟ دوژمن لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکاتە سەرمان. هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئەگەر ئێمە بە بەرخۆدانی جەماوەری وەڵامی هێرشە هەمەلایەنەکانی دوژمنمان دابایەوە، دوژمن ئەوەندە لە زینداندا زەختی لە هاورێکانمان نەدەکرد. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە هەڵوێستی بێدەنگی ئێمەوە هێز بەدەست دەهێنێت.

هەروەک چۆن بزوتنەوەکەمان لە سەردەمی کودەتاکەی ١٩٨٠ دا لە زیندانەکاندا تێکۆشانی ئێمەی فراوانتر کرد، دەبێت لەم پرۆسەیەدا بە هەمان شێوە لە هەموو شوێنێک بە  هەڵوێستێکی هەمەلایەنە و کۆڵنەدانەوە بکەوینە ئامادەباشیەوە. چونکە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە کولتوری بەرخۆدانی بزوتنەوەکەمان لە زیندانەکان دەترسێت، ڕوو لە هاورێکانمان لە زیندانەکان دەکات و هەوڵی چۆکدادان و لەناوبردنی ئێمە دەدات لە زیندانەکاندا. دەبێت لە بەرانبەر سیاسەتی زیندانی دۆژمن لە هەموو شوێنێک هەڵوێستی دیموکراتیک بگرینەبەر. بۆ سەرخستنی ئەوە چاوەرێی چی دەکەین؟ گەورەترین ئەرکی مرۆڤ ئەخلاق و ویژدانە.

دوا قسەی هەڤاڵانی شەهیدمان گەورەترین دیاری ژیانە بۆ ئێمە. ئێمە بەڵێنمان دا کە ئێمە دەبینە خوڵقێنەری ئازادی بۆ ئەوەی گەلەکەمان خۆی بەڕێوەببات، خەون و ئاواتە بەدینەهاتووەکانیان، دەبێتە قەرز و ئەرک لە ئەستۆی ئێمە وەک هاورێیانیان . هاورێیانمان شاکر توران، حەلیم کرتای و نەوزاد چەپکین، کە بەم هەستە بەرپرسیارێتییە شەهید بوون، بە پێزانین، خۆشەویستی و رێزەوە یادیان دەکەینەوە. سەرەخۆشی لەگەلەکەمان و بنەماڵەی بەرێزیان دەکەین”.

هـ . ب