کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە-پاژک: چارەسەری بە ئایدۆلۆژی ئازادی ژنان دەبێت

کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە-پاژک ئاماژەی بەوەدا کە لە سەدەی ٢١دا ئایدۆلۆژیایەک کە بتوانێت قەیرانی سیستماتیک چارەسەر بکات، ئایدۆلۆژی ڕزگاری ژنە، هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە ئایدۆلۆژی پیاوسالاری وەڵامدەرەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان نییە.

کۆمیتەی زیندانیانی پەکەکە-پاژک بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی مارس بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاو کردەوە و تی: "ژیانی مرۆڤ تەنیا کاتێک مانای هەیە کە ئازاد بێت؛ ژیان دوور لە ئازادی، لە هەر کوێیەک بێت، وەک زیندانێک وایە بۆ ژن، تاریکە. هەر بۆیە ژیانی مۆدێرنیتی سەرمایەداری هەمیشە زیندانێکی ڕەشە بۆ ژنان، هێزە باڵادەستەکان لە ژێر ناوی مۆدێرنیتە بۆ فریودانی کۆمەڵگا بەردەوام باسی یەکسانی و ئازادی و برایەتی دەکەن.

لە بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندراوە کە ژنان وەک هەمیشە ڕۆڵێکی مێژوویی لە ئەستۆ دەگرن بۆ ئەوەی ڕووخساری ڕاستەقینەی سیستەمی دەسەڵاتداری نیشان بدەن و وتراوە: "ئەم ڕۆڵە هەنگاوێکی تۆکمەیە کە دەبێت لە ئاستێکی ستراتیژیدا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. بۆ یەکەمجار لەم قۆناغەدا ژنان لەسەر ئاستێکی ڕێکخستنی کۆبوونەوە و ناڕەزایی خۆیان بە شێوەیەکی دیموکراتیک، ڕێکخستنی لەدژی سیستەم نیشاندا. ژنانی بەرخۆدێر هێز و توانای خۆیان لە میراتی شۆڕشی بەردینەوە بەدەستهێناوە.

مافی چالاکیی دیموکراتیک بەکارهێنرا

لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا، هەزاران ژن کە لە کارگەیەکدا کاریان دەکرد، بۆ ئەوەی بارودۆخی کارکردن و کاتی کارکردنیان سەرڕاست بکرێتەوە، بۆ مووچەی یەکسان، لەگەڵ کارەکانیان وتێکۆشانی سروشتی ژنان، لە ئاستێکی مێژووییدا مانیان لە خواردن گرت. ئەم بەرخۆدانەی ژنان لە بەرامبەر عەقڵیەتی جێندەریی سیستەمی هەژموونی میتۆدێکە بۆ هەموار کردنی دیموکراسی. ژنان لە دژی مۆدێرنیتی سەرمایەداری مافی چالاکیی دیموکراتیکیان بەکارهێنا کە مافی ئازادی و یەکسانییە. ڕێبەرایەتی دەڵێت : "هەموو ڕووداو و دەرفەتێک پێویستە بۆ شۆڕش". بۆ شکاندنی مانگرتن لە خواردن کە مافی دیموکراتیکی ژنانە و ڕێگری لە فراوانبوونی تێکۆشانیان بکات، مۆدێرنیتی سەرمایەداری دەرگای کارگەکەی بەسەریاندا داخست و ئاگریان تێبەردا. لەم کارگەیەدا ١٢٩ ژنی خۆڕاگری مانگرتوو لە خواردن سووتان و گیانیان لەدەستدا. سیستەمی حوکمڕانی دەیویست بە شێوەیەکی دڕندانە تێکۆشانی بەرخۆدانی ژنان سەرکوت بکات، بەڵام سەرەڕای ئەمەش تێکۆشانی ژنان هەنگاو بە هەنگاو تەشەنەی کرد و گەیشتە ئەم ئاستە. ئەم مەشخەڵی ئازادییە بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێمە بەردەوامە.

ئایدۆلۆژی ڕزگاری ژن

ڕێبەرایەتی بە ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنان، کە لە ساڵی ١٩٨٨دا ڕایگەیاندووە، نیشانیدا کە هێزی دینامیکی ژنان کە لە ٨ی مارسدا نمایشکرا، نەتوانرا ڕێگری لێبکرێت و لەمەودواش ڕێگری لێناکرێت. ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنانی ئێمە ئەو ئامانجەی بۆ خۆی هەلبژاردووە کە لە بەرامبەر واقیعی کۆیلایەتی ژنان، ژنان پشت بە هێزی خۆیان ببەستن، ئیرادەیان هەبێت، ببنە سەرچاوە سەرەکییەکانی ژیان و پەیوەندییەکان و پێگەیەکی سەربەخۆیان هەبێت. بۆیە بە ئایدۆلۆژی ئازادی ژن کە ڕێبەرایەتیمان لە ٨ی مارسی ١٩٨٨دا ڕایگەیاند: "چیتر نەتەنها ٨ی مارس، بەڵکو هەموو ڕۆژێک دەبێت ڕۆژی ژنان."

بۆ خۆڵقاندنێکی کۆمەڵایەتی نوێ

لە سەدەی ٢١دا ئایدۆلۆژیایەک بتوانێت قەیرانی سیستماتیکی کۆمەڵگا چارەسەر بکات، ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنە. ئایدۆلۆژی پیاوسالار ناتوانێت وەڵامدەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان بێت. چونکە توانای چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگای نییە، لەبری چارەسەری کێشەکان زیاتر دەکەن. تەنانەت ئەرکی چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆی نییە. بە پێچەوانەی شوناسە ئایدیۆلۆژییەکان مۆرکی پیاو سالارییان هەیە، ئایدیۆلۆژی ئازادی ژن هێزی ئەوەی هەیە لە چارەسەری کێشەکاندا هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێت. عەقڵییەتی هەژموونخوازی سەدەی ٢١ ڕایدەگەیەنێت پێویست بە ئایدۆلۆژی نییە، بۆیە دەیەوێت کۆمەڵگاکان بێ ئایدۆلۆژیا و شوناس بن. ئایدۆلۆژی ناسنامەی کۆمەڵگایە و بەبێ ئەم شوناسە، کۆمەڵایەتی نوێ ناتوانێ دروست بێت.

دەبێت باوەڕمان بە سەرکەوتنی ئەم قۆناغە هەبێت

یەکێک لەو پرسە بنەڕەتیانەی کە دەبێت لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوەدا گرنگی پێبدەین ئەوەیە؛ پێویستە تا کۆتایی باوەڕمان بە سەرکەوتنی ئەم قۆناغە هەبێت و بە هەموو هێزمانەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی سەرکەوتوو هەوڵبدەین. دەرفەتی سەرکەوتن زۆر بەرزە، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە شەڕی دژی ئێمە لەژێر ناوی "پلانی شکست"دا بە شێوەیەکی جددی شکستی هێناوە. ئەگەر لە هەر بوارێکدا بین، ڕۆڵی خۆمان بەکار بهێنین، دەبێت بەو زانینەی کە لە سەرکەوتن بەدەستمان هێناوە، تێکۆشان و بەرخۆدانمان زیاتر بکەین. ئەم پرۆسەیە پرۆسەی گەیشتن بە ئامانجەکانمانە. دوژمن بەهەموو ڕێگەیەکی مومکین هێرش دەکات و هەوڵ دەدات ئەم  قۆناغە بێ کاریگەر بکات، بەڵام سەروەری ئەخلاقی، ئایدیۆلۆژی، سەربازی و سیاسی بەتەواوی بەدەست ئێمەیە. ڕێبەر ئاپۆ سەرۆکایەتی بە شکۆترین بەرخۆدان دەکات لە هەموو بواریکەوە بە بەرخۆدانی لە ئیمرالی. ئەم بەرخۆدانە بێوێنەیە لە هەموو بوارێکدا لەسەر بنەمای هێڵی فیداییەوە وڵامی خۆی وەردەگرێت.

بەرخۆدانی زیندانان پێویستیەکی بنەڕەتییە

سەرەڕای هەموو هێرش، توندوتیژی لە زیندانەکاندا، مانگرتن لە خواردن بەهۆی ئەو هەلومەرجەی کە لە زیندانەکاندا هەبووە زووتر دەستی پێ نەکرد. هەڤاڵانمان لە زیندان لە ٢٧ی تشرینی دووەم بە هۆی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" مانیان لە خواردن دەست پێکرد. بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن سەرەڕای هەموو هێرشەکانی دوژمن بە ئیرادە بەردەوامی هەیە. درێژەدان بە تیکۆشان لە زیندانەکاندا بە بەرخۆدانێکی گەورە نیشانەی هێڵی فیدایی بوونی بزووتنەوەکەمانە لە زیندانەکاندا. بۆیە هەروەک چۆن گەریلا لەسەر هێڵی فیدایی بوون لە گۆڕەپانەکانی شەر، لە تونێلەکاندا، لە چیاکانی کوردستاندا درێژە بە تێکۆشان دەدەن. ئەوان بە مانگرتنیان نیشان دەدەن کە چۆن لە زیندانەکاندا بە مانگرتن لە خواردن بەرەنگاری هەموو شتێک دەبنەوە. بە ڕۆحی بەرخۆدانی هەڤاڵمان سەکینە جانسز کە لە ١٢ی ئەیلولدا ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی فاشیزم بووەوە بەرخۆدان بەڕێوە دەچێت.

هەموو سەرنجمان دەبێت لەسەر سەرکەوتنی قۆناغەکە بێت

بۆ ئەوەی پڕۆسەی هەڵمەتەکە سەرکەوتوو بێت، پێویستە هەموومان لە هەموو بوارێکدا بە هەموو هێز و توانای خۆمانەوە سەرنجمان لەسەر سەرکەوتنی هەڵمەتەکە بێت. بەم پێیە دەبێت بە ئیرادە، باوەڕ و فیداکارییەوە کاربکەین. وەفاداری بە سەرۆکایەتی و جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتی مێژوویی و ئێستا، تەنها بە سەرکەوتنی هەڵمەتەکە بەدەست دێت. بەم پێیە ڕۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، بەتایبەتی لە هەڤاڵانی زیندانمان، هەروەها لە دایکە بەنرخەکانمان کە لە پێناو دادپەروەریدا دەستیان بە ئیشکگری کردووە پیرۆز دەکەین و سڵاو لە بەرخۆدانیان دەکەین.