کۆنگرا گەل: ٢٠٢٢ دەبێتە ساڵی ئازادی

هاوسەرۆکایەتی کۆنگرا گەل رایگەیاند، هەلومەرجی تێکشکاندنی فاشیزم دروست بووە و لەگەڵ هەنگاوی مێژوویی گەریلا، ئەگەر هەنگاوی کۆمەڵایەتی گەلیش ئەنجام بدرێت، ساڵی ٢٠٢٢ بە تەئکیدی فاشیزم تێکدەشکێت.

هاوسەرۆکایەتی کۆنگرا گەل بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

کۆنگرا گەل ئاماژەی بەوەکرد، "ساڵی نوێی ٢٠٢٢ لە ڕێبەر ئاپۆ، گەلانی کوردستان، هەموو هەڤاڵان، دۆستەکانمان و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین. هیوا و بڕوامان وایە کە ساڵی نوێ ببێتە ساڵی تێکچوونی فاشیزمی دەوڵەتی تورک و ئازادی رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان."

پەیامی کۆنگرا گەل بەم شێوەیەیە:-

"بەڕێزەوە یادی شەهیدانی ساڵی ٢٠٢١مان دەکەینەوە. بەڵێنمان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان دووبارە دەکەینەوە. بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان بەدی بێت، لە هەموو کاتێک زیاتر ئێستا نزیکی ئازادین. شەهیدانمان لە هەموو دەڤەرێک بە بەرخۆدانی بێوێنە، لە تێکشکاندنی پلانی دەوڵەتی تورک و چۆکدادان، رۆڵی مێژوویی خۆیان گێڕاوە.

'دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر گەلی کورد لە ساڵی ٢٠٢١دا گەیشتە لوتکە'

لە ساڵی ٢٠٢١دا دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک لەدژی بەهاکانی گەلی کورد، گەیشتە لوتکە. زمان، کەلتور، مێژوو، تەرمی شەهیدان، هێرشی زیندانەکان، بەهاکانی مەعنەوی –کۆمەڵایەتی – نەتەوەیی، دەوڵەتی تورک هەموو شتێکی کردە ئامانج.

دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠٢١دا پێنج جار سزای دیسیپلینی بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپاند. لە ئیمڕالی سیاسەتی گۆشەگیری قورس بێوەستان بەردەوام بوو. دەوڵەتی تورک ئێدی لە زینداندا زیندانیانی ئازادی دەکوژێت. فشار و زوڵم گەیشتووەتە ئاستی تەقینەوە.

دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠٢١دا بە هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوا، شەنگال، مەخمور و باشوری کوردستان بووە گەورەترین دوژمنی سەرسەختی هەبوونی گەلی کورد. ئەم دۆخە جارێکی دیکە ئاشکرای کرد کە بۆ چارەسەری پرسی چوار پارچەی کوردستان، بەرلە هەموو شتێک پێویستە رژێمی فاشیستی تورک تێک ببرێت. تاوەکو ئەم رژێمە فاشیستە تێکنەچێت، گەلی کوردستان ئازاد و ئارام نابێت.

'پەدەکە هەموو دەرفەتەکانی خستە خزمەتی دەوڵەتی تورک'

لە ساڵی ٢٠٢١دا پەدەکە هەموو دەرفەتی ئابوری، سیاسی، سەربازی و هەواڵگری خۆی بە هەموو شێوەیەک خستە خزمەتی هاوکارەکەی کە دەوڵەتی تورکە. هاوکاری و خزمەتی دەوڵەتی تورک، بە گشتی بۆ گەلی کوردستان گەورەترین مەترسیە. گەلی کوردستان هاوکاری و نۆکەری 'دوژمنی گەورە' وەک خیانەت دەبینێت و بە هیچ شێوەیەک قبوڵی ناکات. رژێمی فاشیستی دەوڵەتی تورک زوو یان درەنگ تێکدەچێت، هاوکارەکانیشی لەگەڵی تێکدەچن. پەدەکە تا زوو خۆی لە هاوکاری دەوڵەتی تورک دوور بخاتەوە، بەو ئەندازەیە سوود بە خۆی و گەلی کوردستان دەگەیەنێت.

بە بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ، گەل و گەریلا، لە ساڵی ٢٠٢١دا لەنێوان ئێمە و دەوڵەتی تورک شەهید گەیشتە لوتکە. دەوڵەتی فاشیستی تورک بۆ ئەوەی لەم شەڕەدا ئەنجام بەدەست بهێنێت، بە هەموو دەرفەتەکانی هێرشی کرد.

'گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکرتی پلانەکانی دەوڵەتی تورکیان پووچەڵکردەوە'

لە ساڵی ٢٠٢١دا دەوڵەتی فاشیست لە باکور، باشور و لە رۆژئاوای کوردستان بێوەستان هێرشی کردە سەر گەل و گەریلا. لە بەرانبەر گەریلا چەکی کیمیایی بەکارهێنا. بەڵام لەگەڵ هەموو هێرشەکانیش دەوڵەتی تورک ئەنجامی بەدەست نەهێنا و پلانەکانی پووچەڵ بوونەوە.

لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەت بەرخۆدانی گەریلا گەیشتە لوتکە. گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتی، لە شەڕی ٢٠٢١دا پیلانی شەڕی تەکنیکی دەوڵەتی تورکیان بێئەنجام کرد. بە تایبەتی، لە گارێ، لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین و بە گشتی لە زاگرۆس، بەرخۆدانی گەریلا لە مێژووی تێکۆشانماندا بووە میلادێکی نوێ. لەسەر ئەم بناغەیە بەرخۆدانی گەریلای سەردەم بە سەرکەوتوویی بەردەوامە.

'خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ لە جیهان بڵاوبووەوە'

لە ساڵی ٢٠٢١دا هەر وەک چۆن هێرش دوژمن زیادی کرد، لە بەرانبەر ئەوەشدا هەڵمەتی ' کاتی ئازادیە؛ بۆ خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ لە جیهاندا لەنێو هێزە دیموکرات و رێکخراوەکانی مەدەنی بڵاوبووەوە و گەورە بوو. لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا دۆست و هەڤاڵانی ڕێبەر ئاپۆ، دڵسۆزانی هێڵی ئازادی، خاوەنداریان لە کەمپەینی ' کاتی ئازادیە' کرد. ئەوەش ئاشکرای دەکات کە ئەم کەمپەینەی دۆخی ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەبێتە خاڵێکی سەرەکی.

لە ساڵی ٢٠٢١دا پێشکەوتنی گرنگ لە دەستپێکردنی کەمپەینی دژی لیستی تیرۆر دروست بوو. لەگەڵ کەمپەینەکانی 'کاتی ئازادی' و 'دژی لیستی تیرۆر' بە خەباتی تەشهیکردنی چەکی کیماییی و داگیرکەری دەوڵەتی تورک، ئێمە دەتوانی بڵێین ساڵی ٢٠٢١ بۆ رژێمی فاشیستی دەوڵەتی تورک بووەتە ساڵێکی پڕ لە سەختی و زەحمەتی.

'دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە تێکدەشکێت، هیچ رێگەیەکی دیکە نییە'

تایبەتمەدنی ساڵی ٢٠٢١ بۆ گەلەکەمان، ئێمە دەتوانین بڵێین کە بە بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ، گەریلا و گەل، سیاسەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا لەسەر گەلی کورد تێکچووە. هەرچەندە حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە هەوڵ دەدات تەمەنی دەسەڵاتەکەی درێژ بکاتەوە بەڵام هیچ ڕێگەیەک نەماوە و دەسەڵاتەکەیان تێکدەچێت.

بەهۆی شەڕی کوردستان ئابوری تورکیا تێکچووە. قەیرانی ئابوری، سیاسی و کۆمەڵایەتی گەیشتە لوتکە. ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی شەڕی دژی کورد بەرێوەببەن. لەگەڵ مافیا و چەتەکانی مادەی هۆشبەر کار دەکەن و بەردەوامە. دەوڵەت لەنێو چەتە و مافیادا دابەش بووە. گەندەڵی، دزی، نادادپەروەری، زۆردەستی لە بەرزترین ئاستدایە. تێکچوونی کۆمەڵگا ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵ دەبێتەوە.

'گەورەترین ئامانجی ستراتیژی لە ساڵی ٢٠٢٢ بەرزکردنی تێکۆشانی دژی فاشیزمە'

دەتوانین بڵێین، ئەم دۆخە، دۆخی تێکچوونی فاشیزمە. لەم قۆناغەدا بۆ ئەوەی تیکنەشکێت، فاشیزم زیاتر هێرش دەکات. لەبەرئەوەش ساڵی ٢٠٢٢ بۆ گەلانی کوردستان و هێزە دیموکراتەکان و شۆرشگێران، ساڵی فراوانکردنی تێکۆشانی دکی فاشیزم دەبێت. پێویستە هێزە دیموکراتەکان رێگە نەدەن کە فاشیزم هەناسە هەڵکێشێت و تەمەنی درێژ بکاتەوە.

تاوەکو سیستمی فاشیستی دەوڵەتی تورک تێکنەچێت، هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر چوار پارچەی کوردستان بەردەوام دەبێت. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە بڕوامان وایە کە بارودۆخی تێکچوونی فاشیزم دروست بووە. گەریلا بە حەملەی مێژوویی خۆی لە شەڕدا دوژمنی کلیل کردووە. ئەگەر حەملەی کۆمەڵایەتی گەلیش ئەنجام بدرێت، واتە گەل و گەریلا یەکدی تەواو دەکەن و ساڵی ٢٠٢٢ بە تەئکیدی فاشیزم تێکدەشکێت.

لەسەر ئەم بناغەیە، بۆ ئەوەی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ڕێبەر ئاپۆ و گەلانی کوردستان ببێتە ساڵی ئازادی، بۆ گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە ساڵی دیموکراسی، لە تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٢دا بۆ گەلەکەمان و هێزە دیموکراتەکان هیوای سەرکەوتن دەخوازین و جارێکی دیکە ساڵی نوێ بە دڵ و گیان پیرۆز دەکەین."

ف.ق