کۆنگرا گەل ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد

کۆنگرا گەل رایگەیاند، لە ئەنجامی تێکۆشانی تەڤگەری ئازادیدا رژێمی فاشیستی تورک لەبەرلێواری تێکچووندایە و بەم تێکچوونەش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست میلادی دیموکراسی گەلان دەست پێدەکات. کۆنگرا گەل لەسەر ئەم بناغەی ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرا گەل بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیە:

٤٣مین ساڵیادی پەکەکە سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، هاوڕێیانی شاخ، لە زیندانەکان و لە هەموو شوێنێک، گەلانی کوردستان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی پێشکەوتوو پیرۆز دەکەین. بە تایبەتی پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان و سەرتاسەری جیهان دەکەین. پیرۆزبایی لە هەموو غازیەکانی (کەمئەندامان) شۆڕشی پەکەکە و کەسوکاری شەهیدان دەکەین. بەبۆنەی ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی پەکەکە، لە کەسایەتی شەهیدانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشین دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین ئامانجەکانیان بەدیبهێنین.

"دامەزراندنی پەکەکە مژدەی ئازادی بوو"

مێژووی پەکەکە ژیان و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆیە. بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی لە دژی ئەو هێزە ئیمپریالیستییانەی کە کوردستانیان دابەش کردووە و لە دژی کوردە خائینەکان بەردەوامە. بۆیە دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستیش ساڵی ڕابردوو گۆشەگیرییەکی تووندی لەسەر ڕێبەری ئاپۆ لە ئیمراڵی سەپاند. وەک بزووتنەوە و گەل، هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخی ڕێبەر ئاپۆ و سێ هەڤاڵی دیکە نییە.

لەگەڵ دامەزراندنیدا پەکەکە بوو بە مژدەی ئازادی خەڵکی کوردستان. پەکەکە بوو بە مژدەی ئازادی ژنان. پەکەکە لە ٤٣مین ساڵی خەباتیدا لە دژی هێزە پیلانگێڕەکان و دەوڵەتی تورک و کوردانی خائین تێکۆشانێکی بێوێنە ئەنجام دەدات.

'گەریلا ستراتیژی شەڕی تەکنیکی دەوڵەتی تورک لەناودەبات'

دەتوانین بڵێین کە گەریلاکان بە گۆڕینی شێوازی شەڕیان ستراتیژی شەڕی تەکنیکی دەوڵەتی تورکیان تێکشکاند. لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین بە هاوکاری پەدەکەن، چەتەکانی سوپای تورک بۆ ماوەی حەوت مانگە نەیانتوانی هەنگاوێک لەبەردەم گەریلاکاندا بنێن. بەرخۆدانی گەریلا لە گارێ زیادی کرد و لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین گەیشتنە لوتکە. سوپای تورک بەهۆی شکستەکانی چەکی کیمیایی قەدەغەکراو دژ بە گەریلاکان بەکاردێنێت، بەڵام هێشتا دوژمن ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت.

"ڕژێمی فاشیست لە لێواری شکستدایە"

لەگەڵ سڕینەوەی چەمکی شەڕی تەکنیکی قەیرانەکە لە ناو سیستەمی فاشیستی دەوڵەتی تورکدا قوڵتردەبێتەوە. ئابووری شکستی هێناوە و لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا ئەم پرۆسەیە بەرەو شکستهێنانی ڕژێمی فاشیستی سەد ساڵە دەڕوات.

پارادایمی ڕێبەی ئاپۆ لەسەر بنەمای ئازادیی ژن، کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ژینگە، لەناو گەلانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بڵاودەبێتەوە. لەم پرۆسەیەدا بە تێکشکاندنی فاشیزمی دەوڵەتی تورک، داواکاری ئاشتی و چارەسەری لە نێوان خەڵکی تورکیادا پەرەی سەندووە. هەرچەندە ڕژێمی فاشیست دەیەوێت بە هێرشی نوێ دەسەڵاتی خۆی درێژ بکاتەوە، بەڵام شکستەکەی خێراتر دەبێت.

'میلادی دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات'

بە شکستهێنانی ڕژێمی فاشیستی دەوڵەتی تورک و چارەسەری پرسی کورد، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەرچەرخانی دیموکراسیی خەڵک دەستپێدەکات. لەگەڵ چارەسەری پارادایمی ئازادی بۆ کێشە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتیەکان، هەروەها دەبێتە وەرچەرخانێکی نوێ بۆ هەموو جیهان.

بۆیە تێکۆشانی پەکەکە لە ساڵی ٤٤هەمدا بۆ خەڵکی کوردستان و دۆستانی گەلەکەمان زۆر گرنگە. بە تێکۆشانی ئەمساڵ دەرگای ئیمراڵی دەکەینەوە. بە بەرزکردنەوەی هەنگاوی ئازادی و هەڵمەتی دژ بە لیستی تیرۆریزم و تەشهیرکردنی شەڕی کیمیایی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە ٤٤مین ساڵی خەباتماندا لە هەموو گۆڕەپانەکان خەبات فراون دەکرێت.

لەسەر ئەم بناغەیە جەژنی پارتەکەمان جارێکی دیکە پیرۆز دەکەین و لە تێکۆشای ساڵی ٤٤میندا هیوای سەرکەوتن لە گەل و دۆستەکانمان دەخوازین."

ف.ق