کۆنگرەی گەل: نەورۆزی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، پیرۆز بێت

کۆنگرەی گەل ڕایگەیاند پێویستە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" مۆری خۆی لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی وڵات و دەرەوە بدات.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل پەیوەست بە ئاهەنگەکانی نەورۆز ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرەتا مەزڵوم و زەکیە و ڕەهشان و ڕۆناهی و بێریڤان و سەما یوجە و هەموو شەهیدانی نەورۆز یادکرانەوە و گوتراوە: "جەژنی نەورۆزی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" پیرۆز بێت".

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، نەورۆزی ئەمساڵ خاوەن واتایەکی تایبەتە و دووپاتکراوەتەوە پێویستە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" مۆری خۆی لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی ئەمساڵ بدات.

کۆنگرەی گەل ڕایگەیاند بەشداری جەماوەریی گەل لە ئاهەنگەکانی نەورۆز زۆر گرنگە، بانگەواز لە هەموو گەل دەکرێت لە هەموو گۆڕەپانەکان بەشداری ئاهەنگەکانی نەورۆز بکەن و مێژوویەکی نوێ بنووسنەوە.