کەنەکە: بە دەستی کۆنتراکان ٥ هاوڵاتیمان لە مێردین شەهید کران
دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە شەهیدکردنی ٥ هاوڵاتی باشوری کوردستانی لە مێردین شەرمەزار کرد و رایگەیاند ک کۆمەڵکوژیەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا ئەنجامدراوە.
دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە شەهیدکردنی ٥ هاوڵاتی باشوری کوردستانی لە مێردین شەرمەزار کرد و رایگەیاند ک کۆمەڵکوژیەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا ئەنجامدراوە.
دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە راگەیەندراوێکدا شەهیدکردنی ٥ هاوڵاتی باشوری کوردستانی لە مێردین شەرمەزار کرد.
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛
" لە ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، ٥ هاوڵاتی کوردی باشوری کوردستان لە نزیک شاری میردین شەهیدکران. بەهۆی ئەوەی شەهیدکردنی ئەو ٥ هاوڵاتیمان روون نەبوو، بە پێویستمان بینی بەگوێرەی توانای خۆمان لێکۆلینەوە بکەین.
دوای لێکۆلینەوە دەرکەوت کە هەر پێنج هاوڵاتیەکەمان بە دەستی چەند کۆنترای ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی تورک شەهیدکراون.
ئەو کەسانەی شەهیدکراون لە عەشیرەتی رێکانین و خانەوادەیەکی وڵاتپارێزن. خانەوادەکە لەنێو گەلدا ناسراو و خۆشەویستە. کۆمەڵکوژیەکە کە لەبەرامبەر ئەو خانەوادەیە کراوە، سیاسیە. بەردەوامی ئەو تاوانانەیە کە دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر کەسایەتیە پێشەنگ و وڵاتپارێزەکانمان ئەنجامی دەدات.
ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدەکان و گەلی کورد دەکەین.
بانگەوازیمان لە دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان ئەمەیە کە بە جددی هەوڵی ئاشکراکردنی راستیەکان بکات و لێکۆلینەوەیەکی سەربەخۆی نێودەوڵەتی بکرێت.
پێویستە دادگا و حکومەتی ناوەندی عێراق لێکۆلینەوە لە تاوانەکەدا بکەن و ئەنجامی راست و دروست بەدەست بهێنن."
ف.ق