کەنەکە بەبۆنەی ساڵیادی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کەنەکە: ئێمە داوا لە هەموو کوردستانیان دەکەین کە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەنیا نەهێڵن و بەشداری لە چالاکییەکانی ساڵیادی شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی بکەن.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە راگەیەندراوێکدا بە بۆنەی یەکەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی رایگەیاند: داوا لە هێز و لایەنە دیموکراتیکەکان و سەرجەم کوردستانیان دەکات خەڵکی ئێران و رۆژهەڵات بە تەنیا جێنەهێڵن.

دەستەی بەڕێوەبەریی کەنەکە لە راگەیەندراوێکدا بە بۆنەی یەکەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا هاتووە: " ئێمە وەک کەنەکە داواکاری و خواستەکانی گەل بۆ ئازادی و بنیاتنانی وڵاتێکی دیموکراتیک، ڕەوا و بە مافی گەل دەبینین، پشتیوانی لە خۆپیشاندەران و هەموو چالاکوانان دەکەین. هەروەها هێرشەکان بۆ سەر خۆپیشاندەران و لەسێدارەدانی چالاکوانان شەرمەزار دەکەین.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: " ئێستا کە لە ساڵیادی شۆڕشی ژن - ژیان – ئازادی لە ١٦ سێپتەمبەرداین. خەڵکی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوە، خۆیان بۆ ئەو یادە ئامادە دەکەن. حیزبە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بە یەک دەنگ هەمان بانگەواز دەکەن. یەکدەنگی هێزەکانی کوردستان دڵخۆشمان دەکات. ئێمە وەک کەنەکە داوا لە هەموو کورد و هەموو خەڵکی ئێران دەکەین کە لە ساڵڕۆژی شۆڕشدا، بەشداری چالاکی و خۆپیشاندانەکان بکەن و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە شۆڕشی ژن-ژیان-ئازادی بکەن. هەڕوەها داوا له هێزه دێمۆکراتیکەکان لە ئاستی جیهانیش دەکەین که خەڵکی ئێران به تەنیا جێ نەهێڵن و پشتیوانیان بن".

هـ . ب