کەنەکە رایگەیاند، کوردستان بە چوار پارچەوە، هەموو کاتێک بووەتە ئامانجی هێرشی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی هەرێمەکە و هیچ کاتێک هەبوون و مافەکانی و پێگەی کورد و کوردستانیان قبوڵ نەکردووە و قبوڵیشی ناکەن.
کەنەکە وتی، "هێرشی مووشەکی شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر و فڕۆکەخانەی هەولێر، بە ئامانجی تێکدانی ئارامی هەرێمەکە بووە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا چەندین کەس بریندار بوون و کەسێکیش کوژرا. دەوڵەتە داگیرکەرەکان و هاوکارەکانیان، دوژمنایەتی پێگە و دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەکەن. ئەم هێرشەش کاری ئەوانە.
ئێمە وەکە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، ئەم هێرشەکە بە چ ئامانجێک کراوە، شەرمەزار دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو کەسە دەکەین کە لە هێرشەکەدا کوژراوە.
کوردستان بە چوار بەشەکەیەوە، هەموو کاتێک بووەتە ئامانجی هێرشی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی ناوچەکە و هیچ کاتێک هەبوون و مافەکانی و پێگەی کورد و کوردستانیان قبوڵ نەکردووە و قبوڵیشی ناکەن. کەنەکە ئەم هێرشە لەدژی هەبوون و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان دەبینێت و لەم چوارچێوەیەدا شیکردنەوەی بۆدەکات. دەوڵەتانی هەرێمەکە، بە تایبەتی دەوڵەتە داگیرکەرەکان، بە شێوازی دڕندانە دەیانەوێت دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببەن و نمونەی نزیکیش ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک بەرلە چەند ڕۆژێک هێرشی کردە سەر دەڤەری گارە و بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردە سەر هێزە کوردستانیەکان.
ئێمە کەنەکە سۆرین لەسەر ئەوەی، چارەسەر بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و سەرکەوتنی گەلی کورد و کوردستان، بە یەکڕیزی و یەکدەنگی هێزە کوردستانیەکان دەبێت! ئێمە بەم شێوەیە دەتوانین هەبوون و ئارامی گەلەکەمان لەبەرانبەر ئەم جۆرە هێرشە دڕندانانە بپارێزین."
ف.ق