کەنەکە جەژنی هەستانەوەی پیرۆز کرد

کەنەکە جەژنی پاسکالیا (جەژنی هەستانەوە)ی گەلانی ئاشووری-سووریانی-کلدانی و جیهانی مەسیحی پیرۆز کرد.

کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردسان (کەنەکە)  بە بەیاننامەیەکی نوسراو جەژنی پاسکالیای پیرۆز کرد.

ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکە بەمجۆرەیە:

"ئەمڕۆ جەژنە، ڕۆژی ڕاپەڕینە، ڕۆژی هەستانە سەرپێیە، جەژنی پاسکالیایە. لە کاتێکدا کە گەلانی میزۆپۆتامیا و گەلانی کوردستان بە قۆناغێکی مێژووییدا تێدەپەڕن، بە دڵێکی خۆشەوە پێشوازی لە جەژنی گەلانی ئاشووری، سووریانی، کلدانی و هەموو باوەڕدارانی مەسیحی دەکەین.

ئەمساڵ ئەم ڕۆژە و ئەم جەژنە بە قۆناغێکی مێژووییدا بەسەر خەڵکی کوردستاندا تێدەپەڕێت، ئەم قۆناغە قۆناغێکی چارەسەرییە بۆ گەلانی ناوچەکە بە گشتی و بۆ کوردستان بە هەموو چین و توێژەکانییەوە. شۆڕشی گەلان لە دژی زوڵم و داگیرکاری لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی داوەتەوە. لەم ڕۆژە مێژوویانەدا پیرۆزکردنی جەژنی پاسکالیا، هێزێکی گەورە و ئیرادەیەکی بەهێزتر دەبەخشێت بە یەکڕیزی و بەرخۆدانی هاوبەش بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی وەک یەک و یەکسان، ژیان بە ئارامی و بەختەوەری.

وەک کەنەکە بە بۆنەی جەژنی پاسکالیا، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم باوەڕدارانی مەسیحی و سەرجەم گەلانی کوردستان و هەموو جیهان دەکەین. هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە وەسیلەیەک بۆ ئاشتی و ئارامی لە سەرانسەری جیهان و لە وڵاتەکەماندا."