کەنەکە سەردانی نێنەرایەتی هەدەپەی کرد
شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كەنەكە) سەردانی نوێنەرایەتیی هەدەپەی کرد لە هەولێر، هەردوولا جەختیان لە یەكڕیزیی نەتەوەیی كردەوە.
شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كەنەكە) سەردانی نوێنەرایەتیی هەدەپەی کرد لە هەولێر، هەردوولا جەختیان لە یەكڕیزیی نەتەوەیی كردەوە.
لەچوارچێوەی سەردانەكەیان بۆ هەولێر و كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسی و دەزگا ڕۆشنبیریی و ڕێكخراوە مەدەنییەكان، شاندی كەنەكە، سەردانی نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)یان کرد و لەلایەن هاوسەرۆک و ئەندامانی نوێنەرایەتییەکەوە، پێشوازییان لێکرا.
دوای كۆبوونەوەیان، ناهیدە ئارمیش، هاوسەرۆكی نوێنەرایەتیی هەدەپە و زەینەب موراد، هاوسەرۆكی كەنەكە، لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییان دا.
ناهیدە ئارمیش، دوای بەخێرهێنان و سوپاسی بۆ شاندەكەی كەنەكە، ڕایگەیاند: دۆخی نالەباری كوردستانیان بە گشتی، تاوتوێ كردووە، بەتایبەت ئێستا كە لەپاڵ هێرش و داگیركاریی دەوڵەتی توركدا، سیاسەتی قڕكردنی كورد لە هەرچوارپارچەی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
هاوسەرۆكی هەدەپە، جەختیشی كردەوە لەوەی، بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە، ئەوەی پەیوەندیی بە پرسە نەتەوەییەكان و ڕێككەوتنی ناوخۆییەوە هەبێت، هەدەپە درێغی لە جێبەجێكردنی ناكات.
زەینەب موراد، هاوسەرۆكی كەنەكە، لەبارەی كۆبوونەوەكەیانەوە ڕایگەیاند: دۆخی كوردستان، بەتایبەت باشووری كوردستان و داگیركارییەكانی دەوڵەتی توركیان، تاوتوێ كردووە.
زەینەب موراد، جەختیشی كردەوە لەوەی، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قڕكردنە سیاسییە و هێرشە داگیركارییەكان، پەیوەندیی بە هەموانەوە هەیە و ئەركی هەموانە.
ک-ش