کەرکوک، بە چالاکی نەمام چاندن ٤ی نیسان پیرۆزکرا

لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان بە چاندنی نەمام ساڵرۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان پیرۆزکرا.

لە گوندی باشبلاغ لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک)، وە بەهاوکاری تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان و کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان، و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوە لە ژنان و هاووڵاتیانی شارەکە، لە چالاکییەکەدا رۆژی ٤ی نیسان پیرۆزکرا و یادی ئەو رۆژە بەرزڕاگیرا.

لە چوارچیوەی چالاکییەکەدا بۆ پیرۆزکردنی ٧٥هەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجەلان، زیاد لە سەد نەمانم لە گوندی باشبلاغ نێژران.

سەرەتای چالاکییەکەی (ڕەژاک) بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان ئامادەبووان دروشمەکانی(بژی سەرۆک ئاپۆ، ژن ژیان ئازادی، بێ سەرۆک ژیان نابێ، ئێمەی گەنج فیدایی ڕیبەر ئاپۆین)یان ووتەوە،

دواتر بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان، خەیرییە حەسەن ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک) لە کەرکوک پیرۆزبایی لە ئامادەبووانی چالاکییەکە و تەواوی گەلی کورد و ڕێبەر ئۆجەلان کرد بە بۆنەی ٤ی نیسانەوە،

خەیرییە حەسەن ووتی: "ئێمە وەک تەڤگەری ژن ڕۆژی لەدایک بوونی سەڕۆک ئاپۆ سەرەتا لەگەلی کورد و ژنی کورد و تەواوی دۆستانی خۆمان پیرۆز دەکەین، لەدایک بوونی سەڕۆک ئاپۆ بۆژنان مانایەکی پڕ واتایەوە مزگێنی ژیانی ئازادە".

پاشان عومەر حاجی حوسێن بەناوی ئەنجامی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، قسەی کرد ووتی: "سەرەتا سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان دادەنوێنین، بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی بندەست لەدایکبوونی ڕیبەر ئۆجەلان ژیانێکی نوێ لەدایک بوو و لەدایکبوونی ئیرادەیەکی تازە بوو، ڕێبەر ئاپۆ بۆ تەواوی ئازادیخوازان ئازادی و ئیرادە و باوەڕییە ئەم رۆژە رۆژی لەدایکبوونی فەلسەفە و سیستەمێکی نوێیە، ئێمەش ئەمڕۆ ئەم رۆژە لەتەواوی ئازادیخوازنی جیهان بەگشتی لەگەلی کورد بەتایبەتی پیرۆز دەکەین".

هەروەها عومەر حاجی حوسێن سەبارەت بە چاندنی نەمام لەم رۆژەدا ووتی: "چاندنی دار و نەمام لە رۆژەدا بەمانای دەستپێکردنەوەی ژیان دێت، هەروەکو چۆن لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی بۆ گەلانی رۆژەهەڵاتی ناوەراست و بۆ گەلی کورد دروست کرد، گەلی کورد و بزوتنەوەی ئاپۆچێتی بزوتنەوەیەکی گرێدراوی سروشت و ژینگەیە بۆ چاندنی دارەخت و نەمام مانایەکی زۆری هەیە بۆ ئێمە".

پاشان پێشکەش کردنی ووتار لەلایەن عومەر حاجی حوسێنەوە، دروشمەکانی(ژن ژیان ئازادی) و (بێ سەرۆک ژیان نابێ) لەلایەن ئامادەبووان ووترایەوە،

لە کۆتایدا، بە ئاهەنگ و هەڵپەركی چالاکی پیرۆزکردنی رۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد و مرۆڤایەتی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان پیرۆزکرا و چالاکییەکە کۆتایی هات.

لەلایەکی دیکەوە، شەونم ئەحمەد ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک) بەناوی تەواوی ئەندامانی ڕەژاک لەشاری کەرکوک لە ڕێگەی ئاژانسی هەواڵی فوراتەوە پیرۆزبایی ٤ی نیسانی کرد ووتی: "ئێمە وەکو ژنانی (ڕەژاک) لە کەرکوک، بەبۆنەوەی رۆژی ٤ی نیسان و ٧٥هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجەلان پیرۆزبایی لە تەواوی گەلی کورد و گەلانی جیهان دەکەین بە تایبەتی ئەم رۆژە لە ژنان پیرۆز دەکەین، وە ئێمەی ژنانی کەرکوک داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین چونکە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنانە تا ژنیش ئازاد نەبێت کۆمەڵگا ئازاد نابێت".

هـ . ب