کەرکوک؛ بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی بنەماڵەی شەهیدان کرا

لەچواچێوەی چالاکییەکان بۆ خاوەنداری لە شەهیدان و بنەماڵەکانیان، تەڤگەری ئازادی و ڕەژاک سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کرد.

دوێنێ شەممە، لە ناحیەی تەق تەق-ی سەر بە شاری کەرکوک، هەریەکە لە ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕەژاک)، لە چواچێوەی چالاکییەکانیاندا بۆ خاوەنداری لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی و بنەماڵەی شەهیدان، بەردەوامن لە سەردانی کردنی گڵکۆی شەهیدان و بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکانی کوررستان، دوێنێش سەردانی هەریەکە لە گوندەکانی (گرد خەبەر و توتەقەڵ)ی سەر بە ناحیەی تەق تەق-یان کرد.

لە سەردانەکەدا، تەڤگەری ئازادی و ڕەژاک سەردانی گڵکۆی هەریەک لە شەهیدانی یەپەگە (کاروان پارتیزان و شوان نورەدین)یان کرد.

 هەروەها گڵکۆی هەردوو هاووڵاتیی ووڵاتپارێز شەهید (ئارام کاکەخان و ئیسماعیل ئیبراهیم مەمەند)یان بەسەرکردەوە کە ئەو دوو هاووڵآتیە ووڵاتپارێزە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی داگیرکەری تورکیاوە شەهیدبوو بوون.

لە بەردەوامیی بەسەرکردنەوەکانیاندا ژمارەیەک بنەماڵەیەکەی سەربەرزی شەهیدانیان بەسەرکردەوە، لە بەردەم بنەماڵەی شەهیدان پەیمانیان دووپات کردەوە، کە بەردەوام دەبن لەسەر ڕێبازی شەهیدان.

بنەماڵەی شەهیدانیش ڕایانگەیاند، جیگای شانازییە ڕۆڵەکانیان لە ڕێگای ئازادیدا شەهیدبوونە و سەربەرزن کە خاوەن شەهیدن. بنەماڵەی شەهیدان ڕاشیانگەیاند، بەردەوام ئەبن لە تێکۆشان لەسەر ئەو فکر و فەلسفەی ئازادییەی کە ڕۆڵەکانیان لە پێناویدا شەهید بوون.

ژ.ت