کۆتا پەیامی شەهید خەبات و زانا لە ستێرک تی ڤی بڵاودەکرێتەوە

ستێرک تی ڤی لە بەرنامەیەکی تایبەتدا پەیامی دەنگی شەهیدانی نسێبین خەبات کۆپ و زانا رۆژدا بڵاودەکاتەوە.

لە ٤ تا ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە دەوروبەری گوندی سەرێکانی ناوچەی نسێبینی مێردین شەڕێکی دژوار روویدا.

لەو شەڕەدا گەریلاکانی هەپەگە یونس کارداغی بە ناسناوی خەبات کۆپ، رەمەزان گوچلو بە ناسناوی زانا رۆژدا شەهیدبوون.

هەردوو شەهیدەکە لەو ساتانەی شەڕدا پەیامێکی دەنگیان لە دوای خۆیان جێهێشت.

ستێرک تی ڤی لە بەرنامەیەکی تایبەتدا دەنگ و هەڵوێستی کۆتایی هەردوو شەهیدەکە بڵاودەکاتەوە. .

لە فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل حەقی ئارمانج لە بەرنامەکەدا لەسەر خەبات کۆپ و زانا رۆژدا و کۆتا پەیامیان قسە دەکات.

بەرنامەکەی ستێرک تی ڤی رۆژی ٢٠ی حوزەیران کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە کاتی ئەوروپا لە ستێرک تی ڤی بڵاو دەکرێتەوە.

هـ . ب