کۆتا پەیامی سەید ئەڤران

ھەڤاڵی ڕۆژنامەوانمان سەید ئەڤران بەر لە شەهیدبوونی پەیامێکی بە ناونیشانی "بەرەو گەشتی دوایی" بڵاوکردبووەوە.

ھەڤاڵی ڕۆژنامەوانمان سەید ئەڤران، کە ساڵانێکی زۆر لە ئاژانسی ھەواڵی فورات (ANF) کاری کرد، بەر لە شەهیدبوونی پەیامێکی ڕاگەیاندبوو. دوا پەیامی سەید ئەڤران بەم جۆرە بوو:

"بەرەو گەشتی کۆتایی!

بۆ ئەوەی بە هەموو ساتێکی ژیان واتا ببەخشرێت، پێویستی بە تێکۆشانێکی گەورە ھەیە. منیش لە پێناو ئەو واتایە تێکۆشانێکی گەورەم بەڕێوەبرد. من کورد بووم و دەبوو گەلەکەم ئازاد بێت. لەو پێناوەشدا تا دوا هەناسەم پێنووس و و کامێراکەم خستە کار و قسەی خۆمم کرد. ئێستا لێی ورد دەبمەوە، چەند نەوە گۆڕدران؟ ئەوەی دەیزانم ئەوەیە کە ئێمە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بووین و گەشەمان کرد...

ئێمە لە نەریتی ئەو کەسانەوە هاتووین کە فەلسەفەی 'تەنانەت لە گۆڕیشدا بین ئەرکی خۆمان بۆ ئازادی ئەم گەلە جێبەجێ دەکەین' کردوومانە بە پێوەری خۆمان. هەر بۆیە ئێمە ھەبووین و دەژین.

باپیرم کاتێک لەگەڵ شێخ سەعید ھەنگاوی نا، ئەم تێکۆشانە دەستی پێکرد. من نەوەى باپیرمم، ئەو ئاڵایەی وەرمگرت لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بە شەکاوەیی ڕامگرت. لە ئامەدەوە ھەتاکوو خەرزان، لە عەفرینەوە تا قامیشلۆ، لە زاپەوە تا سلێمانی، لە ورمێ تا مهاباد، لە هەموو شوێنێک بووم. ئێستا لایەکم باکوورە، لایەکم ڕۆژئاوایە، لایەکم باشوورە و لایەکیشم ڕۆژهەڵاتە. بە تەواوی بووم بە کوردستان. ئیدی ملیۆنان کەس ڕێچکەی من دەگرنەبەر و درێژە بەو نەریتە دەدەن...

زۆر شت هەبوون کە دەبوو ئەنجام بدرێن، بەڵام کات ھەر ئەوەندە ڕێگەی پێدام.

لە خێر و خۆشیدا بن!"                 

ژ.ن