' کۆتایی بە رژێمی تاکەکەسی دەهێنین'

سەڤیلای چەلەنک و خالیدە تورکئۆغلۆ کاندیدەکانی ئامەدی پارتی چەپی سەوز رایانگەیاند کە لەدژی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە سەردەکەون و بە رێکخستنێکی بەهێزتر کۆتایی بە رژێمی تاکەکەسی دەهێنن.

سەڤیلای چەلەنک و خالیدە تورکئۆغلۆ کاندیدەکانی ئامەدی پارتی چەپی سەوز بۆ ئاژانسەکەمان لەبارەی هەلبژاردنەوە قسەیان کرد.

چەلەنک رایگەیاند کە کاروباریان بە جۆش و خڕۆش و بە جوانی و رەنگاورەنگی بەڕێوە دەچێت و وتی، " تاوەک شەو ئۆفیسەکانی هەڵبژاردنەکان کراوەن. جۆش و خڕۆشێکی زۆر هەیە. رێکخستنەکانی شار کار دەکەن، کۆبونەوە رێکدەخەن، زۆر ئۆفیسمان کردەوە، پشتگیری گەل بەهێزە. هەموو کەس بەشداری دەکات. قسەیەک هەیە و هەموو کەس دەڵێت، " هەڵبژاردنێکی هەستیارە، هەڵبژاردنی قەدەرە. بۆ کورد بەم شێوەیەیە. مافەکانی گەلی کورد دەستی بەسەرداگیراوە، بۆیەش نارەزایەتی بە شێوەیەکی دیموکراسی و بە دەنگدان دیار دەبێت. ئێمە لەم هەڵبژاردنەکدا سەردەکەوین و ژیان سەرلەنەوێ بنیات دەنێین."

تورکئۆغلۆ: ماوەیەکی کەم بۆ گۆڕانکاری ماوە

خالیدە تورکئۆغلۆش رایگەیاند، بوێری، هیوا و داواکاری گەل زۆرە و وتی، " بەشداری لە کردنەوەی ئۆفیسەکان دەبین. کردنەوەی ئۆفیسەکان بە هەڵپەڕکێ، هەلهەلەلێدان و جۆش و خڕۆش دەبێت. هیوای دوکاندارەکان زۆرە، دەڵێتم " چەقۆ گەیشتووەتە سەر ئێسقان". دەیانەویت رژێمی تاکەکەسی کۆتایی پێبهێنرێت. بۆیەش ئێمە خۆمان بەبەهێزی رێکدەخەینەوە.

گەنجان ژیانێکی باشتر و نوێیان دەوێت. مۆڕاڵی ژنان بەرزە، بە هەلهەلەلێدان پێشوازیمان لێدەکەن، هیوایان هەیە، دەیانەوێت وڵات دیموکرات ببێت، یەکسانی هەبێت. ئێمە و زۆر کەس بە باوەڕی جیاواز کۆبووینەتەوە. لەگەڵ ژن، گەنج، رەنجدەران، گوند نشینان، دوکاندارەکان کۆبوینەوە. دەیانەوێت ئێمە وەک پارتی چەپی سەوز دەنگێکی زۆر بەدەست بهێنین، بۆیەش هەرچیەکمان لەدەست بێت دەیکەین. ئەم مۆڕاڵە بەهێزتر دەبێت، لەبەر ئەوەی ماوەیەکی کەم بۆ گۆڕانکاری ماوە. بۆ ژنان، گەنجان، کورد، عەلەوی و هەمو وئایین و کەلتورە جیاوازەکان ببنە خاوەن ژیانێکی باشتر، سەردەکەوین."

ف.ق