کتێبێکی نوێی مامۆستا شەماڵ بڵاوکرایەوە
لە درێژەی چالاکییەکانی مەراسیمی یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی مامۆستا شەماڵ، کتێبە نوێیەکەی بە ناوی "قەیسەری کفری" بڵاوکرایەوە.
لە درێژەی چالاکییەکانی مەراسیمی یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی مامۆستا شەماڵ، کتێبە نوێیەکەی بە ناوی "قەیسەری کفری" بڵاوکرایەوە.
ئەمڕۆ لە شاری کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، مەراسیمی یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی مێژوونوس و لێکۆڵەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی سوهەیل خورشید بە ناسناوی "مامۆستا شەماڵ" بەڕێوەچوو.
لە درێژەی چالاکییەکاندا، لەسەر گۆرەکەی چاپی نوێترین کتێبی بە ناونیشانی "قەیسەری کفری" بڵاوکرایەوە، کە کۆتا بەرهەمی مامۆستا شەماڵە و پێش تیرۆرکردنی لەگەڵ حەمەسۆران غازی نوسیبووی بەڵام دوژمنان ڕێگەیان نەدا بە چاپی بگەیەنێت. کتێبەکە لە ١٢٥ لاپەڕە پێکدێت، باس لە مێژوو و جوگرافیا و ئەو کەسانە دەکات لەنێو دوکانەکانی قەیسەری کفری کاریان کردووە.
ئەمڕۆ، لە درێژەی چالاكییەكانی مەراسیمی یەكەمین ساڵیادی شەهید سوهەیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەماڵ، مێژوونووس و لێكۆڵەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی، لە سەر مەزارەكەی، چاپێكی نوێی كۆتا كتێبی بڵاوكرایەوە.
لە چالاکییەکەدا، چەندین وتە و پەخشان لەلایەن کەسایەتییەکان و هاوڕێکانی شەهیدەوە پێشکەشکرا، هەروەها شێوەکار ئەرشەد حەیدەر، تابلۆیەکی شەهید مامۆستا شەماڵی بەخشییە ماڵباتەکەی.
دواتر ئامادەبووان گوڵیان لەسەر گۆڕی شەهید دانا و مۆمیان داگیرساند.