کتێبی پشکۆی ژێر خۆڵەمێش بڵاوکرایەوە

کتێبی پشکۆی ژێر خۆڵەمێش (ڕۆژئاوای کوردستان چۆن هەستایەوە؟) لە نووسینی هۆشیار جەمال بڵاوکرایەوە.

هۆشیار جەمال نووسەری کتێبەکە  ڕاگەیاند:"  ئەم کتێبە توێژینەوەیەکە لە بارەی ڕۆژئاوای کوردستان کە  بچوکترین  بەشی کوردستانە کە دوای دابەشکردنی  ئیمراتۆریەتی عوسمانییەکان خراوەتە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریای عەرەبیەوە کە سەرەتا لە ژێر فەرمانڕەوایی دەسەڵاتی فەرنسیدا بوو لە سوریا، پاشان دەسەڵاتی حیزبی بەعسی سوری.

هەروەها وتی:"  ئەم کتێبە تۆماری سەد ساڵی ڕابردووی ڕۆژئاوای کوردستانە  کە تێیدا بە بەردەوامی گەلی کورد چەوسێنراوەتەوە، هەوڵی تواندنەوەی دراوە لە ناو نەتەوەی عەرەبدا لە ڕێگای قەدەغەکردنی زمان و چالاکی کلتوری و کۆتایی هاتنی ناونانی منداڵانی بە ناوی کوردی، جیاکاری ئابوری هەتا دەستپێکردنی بەهاری عەرەبی کە دۆخی سوریا تێکچوو کورد توانی خۆبەڕێوەبەری ڕابگەیەنێت.

وتیشی :"هەربۆیە لەم لێکۆڵینەوەیەدا جگە لە لایەنی جوگرافیا و مێژوو بە گشتی تیشک خراوەتە سەر ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری کوردی و هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا لەسەری، کە هەردەم هەوڵی تواندنەوەی کورد و لە ناوبردنی ئەزموونەکەی دەدات."

ڕ.ح