کوردانی مۆنتپیلیر: رێگە بە ئاژاوەگێڕی نادەین
کوردستانیان لە شاری مۆنتپیلیری فەڕەنسا لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە رژانە نێو شەقامەکان و رایانگەیاند، رێگە بە ئاژاوەگێڕی نادەن."
کوردستانیان لە شاری مۆنتپیلیری فەڕەنسا لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە رژانە نێو شەقامەکان و رایانگەیاند، رێگە بە ئاژاوەگێڕی نادەن."
کوردستانیان لە شاری مۆنتپیلیری فەڕەنسا بۆ رێگیرکردن لە ئاژاوەگێڕیەکانی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە رژانە نێو شەقامەکان.
بە سەرکێشی فیدراسیۆنی تورک لە فەرەنسا و کونسوڵخانەی تورک لە مارسیلیا، لە شاری مۆنتپیلیر بەهۆی ١٠٠مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورک چالاکی ئەنجام دەدرێت.
چالاکی کاتژمیر ١٤:٠٠ لە هۆڵی زەنت سود ئەنجام دەدرێت.
لە شارەکانی لیۆن، تۆلۆس، تۆلۆن، مارسیلیا، بیزیرس، نیس و هەندێک شاری دیکە بە سەرکێشی ئاکەپە و مەهەپە هەزاران فاشیست بە ئۆتۆبۆس کەوتوونەتە رێ.
بۆ ئاستەنگکردنی ئاژاوەگێڕێەکان لە دەیانەوێت لە ناوەندی شارەکە بەڕێوەی ببەن، کوردستانیان رژانە نێو شەقامەکان.
جەماوەر لە گۆڕەپانی جۆمسی کۆبونەوە و لەوێ هاوسەرۆکی ناوەندی کوردی دیموکراتی مۆنتیپیلیر قسەی کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە بۆ چالاکیەکە بە تایبەتی مۆنتپیلیر هەڵبژێردراوە و دەیانەوێت کە لە شارەکە ئاژاوە دروست بکەن. کوردستانیان هەمووان رژانە نێو شەقامەکان و رێگەیان بە ئاژاوەگێڕێ نەدا.
بەگوێرەی زانیاریەکان، هەندێک گروپی فاشیستەکان بە ئۆتۆبۆس لە مۆنتپیلیر خۆیان چەکدار کردووە.
بەرپرسانی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگا، شارەوانی و پۆلیس کۆبونەتەوە بۆئەوەی رێگری لە ئاژاوەگێڕیەکان بگرن.
ف.ق