کوردانی روسیا نەورۆزیان پیرۆز کرد

کوردانی شاری کراسنۆداری روسیا لە هۆڵی ئۆپێرا پلاسی شارەکە نەورۆزیان پیرۆز کرد.

کوردستانیانی هەرێمی کراسنۆداری روسیا، ئاگری نەورۆزیان کردەوە. کوردستانیان لە ناوەندی شارەکە کۆبونەوە و بە کۆنسێرتێک نەورۆزیان پیرۆز کرد.

لە هۆڵی ئۆپێرا پالاس کوردان کۆبونەوە و نەورۆزیان بە جۆش و خڕۆش پیرۆز کرد. لە ئاهەنگەکەدا داوای ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرا، راگەیەنرا کە بە تێکۆشانی ٥٠ ساڵە ڕێبەر ئۆجالان کوردانی لە لەناوچوون رزگار کرد.

لە سەر ناوی کوردانی کراسنۆدار، فەیزۆ حوسەنۆڤیچ ئەندامی کەنەکە، لەسەر ناوی تەڤگەری ژنان روسیا سینەم برۆڤا و تێلمان کاچاخ سەرۆکی ناوەندی میدیای کوردانی کراسنۆدار قسەیان کرد. لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوەکرا کە تێکۆشانی ئازادی کورد بە هەر نەورۆزێک گەشتر دەبێت و نەورۆزیان لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی کوردستان پیرۆز کرد.

دواتر هۆزان دیار، گۆرانیبێژەکانی هەرێمەکە گۆرانیان وت. هەروەها گروپی فلکلۆری خونچەکانی ڕۆژ هەڵپەڕکێیان نمایش کرد و هونەرمەند بێریڤان بە موزیک و گۆرانی ئاهەنگەکەی گەرمتر کرد.

ف.ق