کەژەکە: دەبێت کۆمەڵگەى نێونەتەوەیی خۆسەریی ئێزدییەکان قبوڵ بکات

دەستەى بەڕێوەبەرسی کەژەکە بە بۆنەى ٧هەمین ساڵیادی هێرشی پاکتاوکاریی ساڵی ٢٠١٤ بۆ سەر شەنگال رایگەیاند، دەبێت جینۆسایدی ئێزدییەکان قبوڵ بکرێت و خۆسەری بۆ ئێزدییەکانیش پەسەند بکرێت.

دەستەى بەڕێوەبەریی کۆمەڵەکانی ژنانى کوردستان (کەژەکە - KJK) بە بۆنەى ٧هەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بۆ سەر ئێزدییەکان لە شەنگال راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى کەژکەکەدا هاتووە:

"ئێمە دەچینە ٨هەمین ساڵی فەرمانی ٣ی ئاب، کە بەرامبەر بە کۆمەڵگەى ئێزدیمان ئەنجامدرا و رایدەگەیەنین، ئێمە ژان و ئازار، توڕەیی و تۆڵەسەندنەوەى ئەو فەرمانە هێشتا وەک رۆژی یەکەم بە قوڵی لە ناخماندایە و لە بیری ناکەین. ئەوانەى ئەو کۆمەڵکوژییەیان ئەنجامدا و ئەوانەى لەو کۆمەڵکوژییە بەرپرسیارن ئیدانەیان دەکەین، جارێکیتر بەڵێنی خۆمان بۆ درێژەدان بۆ تێکۆشانمان بۆ لێپرسینەوە لەوە فەرمانە دووبارە دەکەینەوە.

شەهیدەکانی فەرمانەکە، هەروەها شەهیدانی بەرخودانی شەنگال و ئەوانەى بەرخودانیان لە دژی ئەو فەرمانە رێکخست و بەرەنگارییان کرد، بە رێزەوە یادیان دەکەینەوە. لەو بڕوایەداین، کە یاد و خەونیان لە شەنگالێکی ئازاد و خۆسەردا بەدی دێت.

ئەوانەى زۆرتر بوونە قوربانیی دڕندەیی و بەربەرێتی داعش، ژنان بوون. هەزاران ژنی ئێزدی بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر،  سەپاندنی فاشیزم و دڕندایەتی و تاریکیی داعشیان رووبەڕووکرایەوە. وەک لە هەموو کۆمەڵگەکاندا هەیە، بە تایبەی لە کۆمەڵگەى ئێزدیماندا ژنان دروستکەر و خوڵقێنەر و هەڵگری کولتور و رۆشنبیریی کۆمەڵگەن. لەبەر ئەوەش خواستیان بە کردنە ئامانجی ژنان لە کۆمەڵگەى ئێزدییمان بدەن و لە ناوی ببەن. تەنها راستییەکی وەها هەیە ئەو کۆمەڵگەیە، کە دەیانخواست لە رێگەى ژنەوە لێی بدەن، ژنەکانیان لە پێش هەموو شتێکەوە پاراستنی جەوهەریی خۆیان لە هەموو ئاست و گۆڕەپانەکانی ژیانی خۆیاندا بە رێکخستن کرد و پشتیوانیی زۆر گەورەیان بە دەستهێنا. ئێمە زۆرترینی ئەو راستییە لە کۆمەڵگەى ئێزدیماندا دەبینین، کە ژنان لەو قۆناغەدا خۆیان بە رێکسختن کرد و ئازادبوون، بە ئازادیی ئەوان کۆمەڵگە قازانجی پێگەیشت.

بێگومان لە شەنگال دا ئەوەندە بەخێرایی رێکخستنبوون بە ئیرادەبوونی ژنانی ئێزدی لە دوای فەرمانەکە روویدا، کە دەرخەری  کاریگەریی گەورەی ئەو رووداوانەیە، کە بەسەریاندا هاتووە. تەنها ئێمە وەک ژن لە مێژوو و ئەزموونەکانی خۆماندا ئەوە دەزانین، ئەوەى روویداوە بە تەنها بۆ خۆی بەشی ئازادی ناکات. ژنانی ئێزدی لەگەڵ فەرمانەکەدا جەنگاوەرانی ژنی ئاپۆیی بزووتنەوەى ئازادییان ناسی و پشتیان پێ بەست و بەو پشتبەستوویە لێهاتوویی و ئەزموونی ئەو جەنگاوەرانەیان وەرگرت و بەوە خۆیان بە رێکخستن کرد، خۆیان پاراست و خۆیان بەهێز کرد و کەوتنە سەر رێگای ئازادی. لەلایەکی ترەوە ئەو ژنانەیان بینی، کە لە شۆڕشی رۆژئاوادا و لە نزیکی ئەوان دا بە پێشەنگایەتیی خۆیان ئەو شۆڕشەیان پێشخست و خۆیان بەهێز و بە ئیرادە کرد، لەوەش بۆ خۆیان ئەنجام و وانە و ئیلهامی پێویستیان وەرگرت. لە ئەنجامی زانابوون و هۆشیاربوونەوە و ئیرادەیەکی وەهادا ژنانی ئێزدی خۆیان بە رێکخستن کرد. ژنانی ئێزدی ئەوە فێربوون، کە ئەوەى بەسەریاندا هاتووە و ئازارەکانیان چۆن وەرچەرخێنن بۆ خۆ بە رێکخستنکردن، بە ئیرادەبوون و بەرخودان. ئەمڕۆ ئێمە دەبینین، کە ژنانی ئێزدی بە ئەندازەی خۆ بە رێکخستنکردنی خۆسەریان، لە هەموو ئاست و گۆڕەپانەکانی ژیاندا و لە هەموو دەزگا و رێکخراوەکان و ئەنجوومەنەکانی شەنگال دا خاوەنی نوێنەرایەتیی گرنگن".

بە بۆنەى ساڵیادی فەرمانەکەوە ئێمە جارێکیتر دەمانەوێت بڵێین:

- ژنانی ئێزدی لە ئەنجامی بەرخودان و قوربانیدانی گەورەدا، رێکخستنی جەوهەری و کۆمەڵگەیی و بەڕێوەبەریی خۆیان پێشخستووە. لە کاتێکدا، کە پێویستە ئەوانەى لەو فەرمانەدا بەرپرسیارییان هەبوو لێپرسینەوەیان لێ بکرێت، بەڵام بە خۆ داسەپاندنی ئەو هێزانە لە رێگەى رێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمەوە دەیانەوێت دیسانەوە وەک پێشتر ئیرادەی کۆمەڵگەى ئێزدی قبوڵ نەکەن و رێکخستنبوونیان و خۆبەڕێوەبەرییان قبوڵ نەکەن و دەیانەوێت جارێکیتر باڵادەستیی خۆیان بەسەر کۆمەڵگەى ئێزدیددا بسەپێنن، بەڵام ئەستەمە ئەوە قبوڵ بکرێت. کۆمەڵگەى ئێزدیمان رێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمی ئەو هێزانە، کە لە فەرمانەکەدا بەرپرسیارییان هەبوو، بە شێوەیەکی مافدارانە وەک 'بەردەوامی فەرمان' پێناسە دەکەن و لە بەرامبەریدا دەوەستنەوە. کۆمەڵگەى ئێزدیمان لەسەر بنەمای پاراستنی جەوهەری و رێکسختنبوون، بەڕێوەبەریی خۆسەری خۆیان پێکهێناوە، دیارە دەیانەوێت وەک ئێزدییەکانی پێشتر نەبن و سەر لە بەرامبەر ئەو هێزانەدا دانانەوێنن. دەبێت دامەزاروە و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان، هێزە دیموکراتیکەکان بە لانیکەمەوە ئەمجارە پشت نەکەنە گەلی ئێزدی و بە تەنها جێیان نەهێڵن و بەرامبەر بەو داسەپاندنانە، کە لە دەرەوەی ئیرادە و خواستی ئێزدییەکانە بوەستنەوە و پشتیوانی لە ئێزدییەکان بکەن.  

- وەک مرۆڤایەتی بەرپرسیاری و ئەرکەمان بەرامبەر ژنان و کۆمەڵگەى ئێزدی هەیە، کە دڕندەیی و کۆمەڵکوژیی وەک ٣ی ئابی ٢٠١٤ تیایدا روویدا. هاوکات لەگەڵ ئەوەی ناسینی ئەو دڕندەییە بە جینۆساید لەلایەن وڵاتانی ئەوروپییەوە گرنگە، بەڵام تەنها ئەوە بەس نییە. بۆ ئەوەى ئەو کۆمەڵگەیە، کە دەیان جینۆسایدی بەسەردا هێنراوە جارێکیتر جینۆسایدێکی نوێی رووبەڕوو نەکرێتەوە، دەبێت پاراستنی جەوهەریی و ئیرادەیان و بە گشتی بەڕێوەبەریی خۆسەریان قبوڵ بکەن و پشتیوانیی لێ بکەن.

- پێویستە کۆمەڵگە و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان خۆسەریی کۆمەڵگەى ئێزدی قبوڵ بکەن و پشتیوانیی لێ بکەن.

- رۆژی ٣ی ئاب وەک رۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان قبوڵ بکرێت.

- دەبێت لە پێش هەموانەوە، بزووتنەوەکان و رێکخراوەکانی ژنان، هەموو هێزە دیموکراتیک و پێشکەوتوخوازەکان لە ئاستی پێشەنگایەتیدا هاوکارییان بکەن بۆ رزگارکردنی ژنە دیلەکانی ئێزدی تاوەکو بتوانن برینەکەى کۆمەڵگەکەیان لەسەر خاکی خۆیاندا ساڕێژ بکەن.  

- هەروەها کۆمەڵگەکەمان و لە پێش هەموانەوە بەسەر کامپەکانی باشووری کوردستان و زۆر شوێنی جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. پێویستە بە گەڕانەوە بۆ خاکی خۆیان لە شەنگال، حساباتی دوژمن بۆ بێ ئێزدیکردنی شەنگال و چۆڵکردنی شەنگال لە ئێزدییەکان پووچ بکەنەوە و بەشداری لە سیستمی خۆسەردا بکەن.

- هەر چۆن بە تایبەتی ژنانی ئێزدی توانییان هەزاران ساڵ باوەڕ، فەلسەفە و کولتوری ئێزدییەکان تاوەکو رۆژگاری ئەمڕۆمان بهێنن و بە زیندوویی رایبگرن و بیپارێزن، لە ئێستاش بە دواوە بۆ ژیانکردن و بەردەوامیی نرخ و بەهاکانیان پێویستە رێکخستنی خۆسەری خۆیان لەسەر بنەمای ئازادی و خەباتیان بۆ دامەزراندن و بونیاتنانەوە زۆر زیاتر قوڵ بکەنەوە و بەرەو پێشی ببن".

ژ.ت