کەژەکە: کات کاتی ژن، شۆڕش و ئازادییە!

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەکانی ژنانی کوردستان (کەژەکە) بەبۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کات کاتی ژن، شۆڕش و ئازادییە.

کەژەکە بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک داوای لە ژنانی کورد لە کوردستان و دەرەوەی وڵات کرد، کە هەڵوێستی بەهێز و کاریگەر لە دژی سیستمی پاکتاوکەر نیشان بدەن و شەپۆلی بەرخۆدان بەرزتر بکەنەوە.

راگەیاندراوەکەی کەژەکە:

بە نزیکبوونەوەی ٢٥ی نۆڤەمبەر دەبینین، کە تێکۆشانی دژی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە هەموو کاتێک زیاتر پەرەی سەندووە. ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا لە دژی توندوتیژیی پیاو دەوەستنەوە و بەشداری ڕیزەکانی بەرخودان و تێکۆشان دەکەن. لە کوردستانەوە بۆ ئەفغانستان، لە میسرەوە بۆ پیرۆ، لە ئینگلتەراوە تا ئەسیوبیا، لە ئەمریکاوە تا ئوسترالیا بە هەموو تەمەن و ڕەنگ و نەتەوەیەک، ملیۆنان ژن لە دژی سیستمی پیاوسالاری راپەڕیون. بەناوی کەژەکەوە سڵاو لە هەموو پێکهاتەکان و بناغەکان و جومگەکانی رێکخستنکردن لە هەر چوارپارچەى کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین، کە بەشداری هەڵمەتی 'لە دژی پاکتاوکردنی ژنان کات کاتی کاتی پاراستنی ژنانی ئازاد و و کۆمەڵگایەکی ئازادە' وەک هەندێک ناوچەی ڕۆژئاوا، کە شۆڕشی ژنان تیایدا گەشەى سەند و بەرزبوویەوە لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩دا ڕادەستی فاشیزمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کران، دەسەڵاتیش لە ئەفغانستان بەهەمان شێوە ڕادەستی تاڵیبان کرا. هەروەها سڵاو لە خوشکە ئەفغانیە نەترسەکانمان دەکەین، کە بێ تر بەرامبەر بە تاڵیبان بەرەنگاری دەکەن لە پێناو ژیانێکی ئازاد و هاوپشتیدا.  سڵاو لەخەباتی خۆپاراستنی ژنان دەکەین، کە لە دژی بەتوندوتیژیی پیاو، کە پەڕیوەتەوە بۆ  هەموو سنوورەکان! سڵاو لە بزووتنەوەی شۆڕشی ژنانی سەدەی ٢١ دەکەین، کە لە دژی چەوساندنەوە و داگیرکەری و فاشیزم تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بەڕێوەدەبەن.

لە پێشوازیکردن لە ٢٥ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کە لە سەرتاسەری جیهاندا دەنگیداوەتەوە، یادی هەموو ژنە خۆڕاگر و بەرەنگارەکان دەکەینەوە، کە لە ئەنجامی توندوتیژییەکانی پیاو – دەوڵەت دا گیانیان لەدەستداوە. لە فەرماندەی یەپەژەوە سۆسن بیرهات تاوەکو فەرماندەی گەریلاکانی فلیپین ئیلا، دەنیز پۆیرازی کوردستانی تاوەکو چالاکوانی ژنانی ئەفغانی فروزان سافی، لە ئایزابیلای دووگیانی پۆڵەنداوە تاوەکو سارا ئێڤیراردی ئینگلتەرا، ئەو ژنانەی، کە بە توندوتیژی پیاو – دەوڵەت کوژران، یادی هەموویان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەن تاوەکو هێنانەدیی ژیانێکی ئازاد بێ وچان تێبکۆشین.

بەناوی بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی کوردستان، سڵاو لە ڕێبەرمان عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین، کە لە ئەنجامی پیلانگێڕیی نامەردانەى سیستمی هەژموونگەرای جیهانیدا دەستگرکرا و زیاتر لە ٢٢ ساڵە بە توندی و قورسی گۆشەگیری خراوەتە سەر. ئێمە نەفرەت لە سیستمی ئەشکەنجە و دیلکردنی ناتۆ دەکەین، کە بە سەریدا سەپێنراوە. ڕێبەر ئاپۆ خوڵقێنەری شۆڕشی ئازادیی ژنانی کوردستانە، کە ئەمڕۆ لە جیهاندا بووەتە سەرچاوەی سوودوەرگرتن بۆ هەموو ژنانی جیهان. ئەوەش هۆکارێکی دیلکردنیەتی لەلایەن سیستمی پیاو – دەوڵەتەوە، هەر ئەوەش هۆکارێکە بۆ سەپاندنی ئەو گۆشەگیرییە قورسەیان، بۆیە وەک بزووتنەوەی ژنان، ئێمە هەڵوەشاندنەوە و  ڕووخاندنی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی بە تێکۆشانی سەرەکی خۆمان دەزانین و داوا لە هەموو ژنان دەکەین، کە پێکەوە دیوارەکانی زیندانی ئیمرالی تێکبشکێنین.

هەڤاڵان و ژنانی ئازیز،

سیستەمی نێرسالاری بۆ شکاندنی بەرخۆدانی ژنان لە هەوڵداندایە. هێرشە سیستماتیکەکان و ڕێکخراوەیی لە دژی بوونی ژنان و ماف و ئیرادە و تێکۆشان و ئایدیلۆژیای ژنان بە چەندین شێوە هەڵدەسەنگێنرێت. لە لایەکەوە سیستەمی پیاوسالاری لە لایەکەوە فاشیزم - دینی - سەرمایەداری و لە لایەکی دیکەشەوە ئەو پیاوانەی کە خۆیان بە ئەندامی ئەم سیستمە دەبینن لە هەموو کاتێک زیاتر بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانی خەباتی ڕێکخراوەیی ژنان بنبڕ بکات کار دەکەن. ژمارەی ئەو ژنانەی کە لە ئەنجامی شەڕ و پەنابەریدا ڕووبەڕووی توندوتیژی پیاو - دەوڵەت بوونەتەوە لە زیادبووندان. سیستەمی نێرسالاریی کە ئاگای لەوەیە یەکەمجارە بە درێژایی مێژوو بەم ئەندازەیە دەهەژێت، وشیاری و ئیرادە و ڕێکخراوەییبوونی ژنان وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆی دەبینێت و هەوڵ دەدات لە کەسایەتی ژناندا کۆمەڵگا بە تەواوی بکاتە کۆیلە.

ژنان لە بەرانبەر ئەم ڕاستیەدا تێکۆشانی ئازادی خۆیان فراوان دەکەن. ژنان بە بوێری، هیوا و بڕوایەکی گەورەوە لەدژی سیستمی سەروەری پیاو و دەوڵەت، فاشیزم، داگیرکەری، کاپیتالیز و دەسەڵاتداری خۆیان ڕێک دەخەنەوە، تێکۆشانی خۆیان گەردونی دەکەن و بە داڕشتنی پلانی نوێی ڕاپەڕین وڵام دەدەنەوە. لەدژی توندوتیژی پیاو، لەدژی توندوتیژی ڕەگەزی کە لە زیادبووندایە، لەدژی قڕکردنی ژن، لەدژی سیاسەتی کۆنتڕۆڵکردنی جەستەی ژن، تێکۆشان ئێدی بە تەنها لە ناوەندەکان نییە بەڵکو لە هەموو جێگەیەک بڵاودەبێتەوە. وەک ئەو ناوەی لە خوشکە میرابێل کراوە کە واتەیان بە ٢٥ی تشرینی یەکەم بەخشی، تێکۆشانی ژن بە کاریگەری پەنپەنیک سنورەکانی تێپەڕاند. رۆحی شۆرشی ژن کە لە رۆژئاوا و هەموو جیهان بڵاو بووەوە، لە شیلی بە هوشمەندی ' کەموکوڕتی من نییە، دەستدڕێژکار توی' بەرەو پێشەوە دەچێت و لە ئەفغانستان بە دروشمی خۆپاراستنی ژن فراوان دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا تێکۆشانی ژنان بە تەنها بۆ مافی ژنان نابینرێت، لە هەمانکاتدا پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشانی ئیکۆلۆژی، دادپەروەری، دیموکراسی و ئازادی کۆمەڵگا دەکات. بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی زیاتر بە شێوەی ژن دەخەڵمێنرێت. ئەوەش نیشانی دەدات کە سەردەم سەردەمی ژنە، هەروەها بناغەی هێرشەکانی سیستمی پیاو – کاپیتالیست ئاشکرا دەکات. ئەوەی کە هەوڵ دەدرێت ڕێگەی لێبگیرێت، سەردەمی شۆڕشی ژنە. ئەوەی کە هەوڵ دەدرێت ئاستەنگ بکرێت دواڕۆژی ژنە. سیستمی پیاوی دەسەڵاتپارێز بەو هۆیەوە بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکات.

لەلایەکی دیکەوە بە تایبەتی هێرش لە بەرانبەر ژنانی پێشەنگ ئەنجام دەدرێت و دەیانەوێت بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی بێ پێشەنگ بهێڵرێتەوە. وەک ساکینە جانسز، لەیلا ئاگری، هەفرین خەلەف و زارا ئەلڤارەز، لە کۆبانێ تاوەکو پاکستان، لە کۆلۆمبیا تاوەکو فیلیپین، ژنانی شۆرشگێر بە شێوەیەکی سیستماتیک دوکوژرێن، هەوڵی تیرۆرکردنی ئەوان دەدرێت. ئەو ژنانەی لەدژی سیستم دەوەستنەوە زیندانیدەکرێن، ئەشکەنجە دەدرێن، لە نێو چوار دیواردا مەحکوم دەکرێن و بیدەنگ دەکرێن. هەموو رۆژێک بە دەیان، بە سەدان ژن بەهۆی ئەوەی لەبەرانبەر کۆیلایەتی سەریان دانانەوێنن لەلایەن پیاوانەوە دەکوژرێن، بەم شێوەیە لەدژی بریارداری ژنی ئازاد قڕکردن ئەنجام دەدرێت. لە هەمو ساتێکدا دەستدرێژی لە هاوڕەگەزەکانمان دەکرێت، توندوتیژی دژی ژن لە ئاستێکی بەرزدا بڵاوبووەتەوە.

هێرشی عەقڵییەتی نێرسالار و سیستمەکەی بەرامبەر بە ژن و کۆمەڵگا و ژیان لە هەندێک ڕووەوە وەک یەکن و لە هەندێک ڕووەوە جیاوازن. ئێمە بە ناوی ژنانی کوردەوە سیستەمی خۆبەڕێوەبەری خۆمان ڕێکدەخەین. لەو ئاستەی کە ڕەنگی شۆڕشەکەمان دەداتە ژنان، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕووبەڕووی هێرشی فراوان دەبینەوە. فاشیزمی دەوڵەتی تورک بە پێشەنگایەتیی ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە هێرش دەکاتە سەر ڕێبەرایەتیی ژنانمان بۆ لەناوبردنی شۆڕشەکەمان کە لە لایەن داعشەوە نەتوانرا لەناوببرێت. بە بەردەوامی ئافرەتە پێشەنگەکانی ئێمە بە بکوژی بەکرێگیراو لەسەر زەوی دەکوژن و لە ئاسمانەوە بە فڕۆکەی چاودێری چەکهەڵگرەوە پێشەنگەکانمان شەهید دەکەن. ئەو ژنە سیاسەتمەدارانەی ئێمە کە پێشەنگایەتی تێکۆشانی دیموکراسیی ڕادیکاڵ لە دژی فاشیزم دەکەن بەند دەکرێن و هەوڵ دەدەن بە شێوازی جیاواز ئیرادەیان بشکێنن. هەروەها هەوڵ دەدەن ژنان بە شەڕی تایبەت کە دەیانەوێت پێکهاتەی کۆمەڵگەی کوردی بشکێنن و تەسلیمیان بکەن. لە رێگەی کۆچپێکردنی زۆرە ملێ هەوڵ دەدەن گەلەکەمان لە خاکەکەیان داببڕن و کوردستان بێ مرۆڤ بەجێبهێڵن. بە داگیرکردنی ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، وەک ئەوەی داعش لە دژی ژنانی ئێزدی لە شەنگال کردی، سیاسەتی بە کۆیلەکردنی ژنانی کورد پەیڕەو دەکەن.

بە ناوی کەژەکە، بە فراوانکردنی رێکخستنی خۆمان، بە بەرزکردنەوەی تێکۆشامنمان و بە ڕێگاکردنەوە بۆ بەرخۆدانمان وڵامی سیاسەتی قێزەونی دەوڵەتی فاشیستی تورک و هاوکارەکانی دەدەینەوە. بە هەنگاوی خۆمان بە ناوی ' لەدژی قڕکردنی ژن کاتی پاراستنی ژنی ئازاد و کۆمەڵگەی ئازادە' ئێمە بەرخۆدانمان ڕێکدەخەینەوە و هەموو جۆرە هێرشێک پووچەڵ دەکەینەوە و کۆتایی بە فاشیزمی دوژمنی ژن دەهێنین. بە ناوی کەژەکە بانگ لە ژنانی کوردستان هەمووان دەکەین کە لە دەوری پێشەنگەکانمان کۆببنەوە و لەدژی هێرشی پیاو – دەوڵەتی بەشداری لە تێکۆشانمی رێکخراوەییمان ببن و شەپۆلی بەرخۆدان فراوان بکەن. لەگەڵ ٢٥ی تشرینی دووەم ئێمە دەتوانین هەنگاوی خۆمان لە قۆناغی دووەمدا بەرزتر و زیاتر کاریگەر بکەین. بەڵام وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی کوردستان تێکۆشانمان نە تەنها بەمەوە سنوردارە. ئێمە بە تەنها لەدژی فشارەکان خۆمان ڕێکناخەینەوە، بەڵکو بۆ ئازادی، بۆ ژیانی ئازاد، بۆ ئازادکردنی ژیان واتە بۆ شۆرشی ژن خۆمان رێکدەخەین و تێدەکۆشن و بەرخۆدان دەکەین.

ژنانی تێکۆشەر:-

ئێمە باش دەزانین کە باوکسالاری هێزی خۆی لە سیستمبوون، لە بڵاوبوونەوەی عەقڵیەتی خۆی لە هەموو لایەکەوە، لە مۆدێرنیتەی کاپیتالیست وەردەگرێت. ئەو کاتە پێویستە تێکۆشانی ئازادی ژنان پشت بە عەقڵیەتی ئازادی، سیستمی کۆنفدڕالی ژنان و مۆدێرنیتەی دیموکراتی ببەستێت. هەم وەک تەڤگەری ژنانی جیهانی ئاستی ئێستای بەرخۆدانی ئێمە، هەم لە بەرانبەر دۆزەخی هێرشی سیستمی پیاو، بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ تایبەتمەندیەکانی بناغەیی پێویستە بەم شێوەیە شیبکەینەوە: وەک ژنانی جیهان لە ئێستاوە، ئێمە چۆن خۆمان ڕێکبخەینەوە؟ پێویستە ئەزمونەکانمان، عەقڵیەتمان، عاقڵ و هێڵ و فۆرمی تێکۆشان و دینامیک، خەیاڵ، میرات و بەرپرسیاری خۆمان یەکبخەینەوە و دەست بە قۆناغێکی نوێ بکەین.

ئێمە لا سەردەمێکداین کە هەم سەردەمی فاشیزمە و هەمیش دەرفەتی ئەنجامدانی شۆڕشی ژن لە گەموو کاتێک زیاترە. ئەمە لە خۆیەوە دروست نابێت، لە هەمانکاتدا وەک تەڤگەری ژنان ئاستی ئێمەی تێکۆشان لە ئێستادا ناتوانێت وڵامی قۆناغەکە بداتەوە. پێویستە تێکۆشانمان فراوان بکەین و هەنگاوی نوێ بنێین. ئەم هەنگاوە لە ئاستی جیهاندا پێویستە ڕێکخستنی تێکۆشانی ژنان لە دژی باوکسالاری، داگیرکەری، فاشیزم، نەژادپەرستی و کاپیتالیزم، هەم لە رووی هوشمەندی و هەم لە رووی چالاکیەکانەوە زیاد بکرێت. ئەم هەنگاوە نابێت بە تەنها پەیوەندی و رێکخستنی نێوان تەڤگەری و تێکۆشانی ژنان لە هەرێمەکە بێت. لەوە زیاتر، پێویستە سیستمێکی نوێی ژنان هەبێت. تێکۆشانی ئازادی ژن تەنها کاتێک پشتی بە رێکخستن و ئایدۆلۆژی بەست، سیستمی خۆسەر ئەوکاتە دەتوانێت سیستمی پیاو تێکبشکێنێت. مەبەست لە شۆرشی ژن ئەمەیە. ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە کاتی ئەوەیە لە هەموو شوێنێکی جیهان تێکۆشانی شۆڕشگێری ژنان فراوان بکەین و ڕێک بخەینەوە و گەورەی بکەین.

سیستمی ژن کە لە ئاستی گەردونیدا دەتوانێت شۆرشی ژنان ڕێکبخاتەوە، ئێمە بە ناوی کۆنفیدڕالیزمی ژنان لە جیهاندا بە دیموکراسی پێناسەی دەکەین. ئێمە بڕوامان وایە کە ئەم سیستمە خۆی دەسپێرێت بە هاوسەنگی ئۆپتیماڵی نێوان بەشی و گەردونی، خۆجێی و هەرێمی، کاتێک کە دروستمان کرد، سیستمی پیاو لە هەموو جێگەیەک لاواز دەبێت، خۆپاراستنی دەستکەوتەکانمان زیاتر دەبێت، هەروەها دەستکەوتنی نوێ مسۆگەر دەکرێن و بەم شێوەیە دەتوانیت ژیانێکی ئازاد دروست بکەین. کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی کە ناوی پەیوەندی و هاوکاری هەموو لایەن و دیموکراتیە، بۆ سەدەمی ٢١ دەبێتە سەردەمی ژنی ئازاد و دەتوانێت ببێتە وڵام بۆ پرسی سیستمی جێگرەوەی ژن. ئێمە بڕوامان بەم شێوەیەیە.

بە ناوی کەژەکە ئێمە بانگ لە ژنان دەکەین کە بەدوای ئازادی دەگەڕێن، بناغەی ڕێکخستن، تەڤگەر و رێکخستنی ژنان لە چوار لای جیهان ئەم سیستمەی تیکۆشان مسۆگەرکردنی شۆرشگی ژنە و با پێکەوە دروستی بکەتن. بە ناوی ژنانی جیهان ئێمە کۆنفیدرال؛یزمی دیموکراتی خۆمان دروست بکەین و رێگری لە هەموو جۆرە هێرشێکی پیاوسالاری بگرین. بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی سەر ژن کە دەیەوێت دەستکەوتەکانمان کە بە تێکۆشان بەدەستهێنراون زەوت بکات، ئێمە تێکۆشانمان زیاتر فراوان بکەین. لەدژی هێرشەکان ئێمە خۆپاراستن بەهێز بکەین. لەدژی سیستمی باوکسالاری کە ٥ هەزار ساڵە هەیە، سیستمی کۆنفیدڕالی ژن دروست بکەتن. ئێدی بڵێین 'سەردەمی ژنە، سەردەمی شۆرشە، سەردەمی ئازادیە."

ف.ق / ژ.ت