کەژەکە: تا زانیاری دەربارەی ڕێبەرئۆجالان نەگرین هەمووان لە شەقامەکاندا بن

کەژەکە: ئازادی ڕێبەرەکەمان ئازادی ئێمە.هەتاکوو ئەم دۆخە ڕوون نەبێتەوە، ئێمە جارێکی تردووپاتی دەکەینەوە ، هەتاکوو زانیارییەکی درووست دەربارەی دۆخی ڕێبەر ئاپۆ وەر نەگرین، دەبێت هەر کەس بەتایبەتی ژنان و گەنجان لە شەقامەکاندا بن.

 

ڕاگەیەنراوەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەم شێوەیە:

" گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژبە ڕۆژ قوورستر دەبێتەوە. ٢٣سالە لە بەندیخانەی ئیمڕالیە، ئەو کردەوە دژە مرۆڤانەی کە لە مێژوودا لەهەمبەر کەس ئەنجام نەدراوە لە دژی ڕێبەرایەتی ئەنجام دەدرێت. ئەشکەنجە، سزای مانەوە لە ناو ژووێکدا لە گۆشەگیریدا، تاشینی سەر و ژەهراوی کردن، نموونەیەکن لەم کردەوانەی کە لە دژی ڕێبەر ئۆجالان ئەنجامدراوە. ساڵی پاریش بە مەترسی کرۆنا و ئاگرکەوتنەوە لە ئیمڕالی کردەوەکانی دژبە ڕێبەر ئاپۆ ئاستی خۆی تێپەڕاندووە.

کاتێک کە گەل بەم کردەوانەی زانی، بەملیۆنان کەس ڕژانە سەر شەقامەکان و هەتاکوو زانیارییان دەربارەی سەلامەتی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان وەرنەگرت ئارامیان نەگرت. هەرجارە ڕێبەرایەتی بە بەرپرسیارەتیەکی مەزن گەل و تەڤگەرەکەمانی وەستاند.

هەوالێک کە هەرە دوایی لە ڕۆژی ١٥ی ئاداری ٢٠٢١ لەسەر ژیانی ڕێبەرئاپۆ لە چاپەمەنییەکانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە،سەبری تەڤگەرەکەمان، گەلەکەمان، ژنان و دۆستەکانمان نامێنیت .

لەم دۆخەدا، ملیۆنان کەس بە تایبەت ژنان و گەلی کورد بە تووڕەییەکی مەزن نیگەرانن. تاکە ڕێگە پێوەندییەکی بەپەلە لەگەل ڕێبەرایەتی و قسەکردنی ڕاستەوخۆی رێبەر ئۆجالانە ، ڕاگەیەنراوی ئەوان بۆ ئێمە هیچ بایەخێکی نییە. هەستیاری تەڤگەرەکەمان، ژنان و گەل لە سەر دۆخی ڕێبەرایەتی دەزانرێت. لەم بوارەدا پێویستە کە سەبری ئێمە تاقی نەکرێتەوە، ئەوەی کە هەول دەدات دۆخی ڕێبەرئاپۆ ئاسایی نیشان بدات، هەڵەیەکی گەورە دەکەن و دەبیت خۆیان بۆ وڵامی تووندی گەل ئامادە بکەن. ڕێبەری ئێمە بووەتە ڕێبەرێکی جیهانی کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە کەمپەینی ئازادی خاوەنداریەتی لێدەکرێت، بە پارادیگما و هزری خۆی بووە ڕێبەر.

کەمپەینی نێو گەلی کورد و لە ئاستی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت، ئیتر ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتی فەرزدەکات.

جیگەی قبووڵکردن نییە کە بە هەواڵ و هەڵویست لەسەر مەترسی دەربارەی ژیانی ڕێبەرەکەمان وڵامی گەل بدرێتەوە.

ژیان لەلایەک ئەگەر زیانیکی بچووک بەر نینۆکی ڕێبەر ئاپۆ بگەیەت، دەبێت هەر شوێنێک ببێتە مەیدانی بەرخۆدان، ببێتە مەیدانی چالاکی. دۆخیکی ئاوەها دۆخێکی جیدییە کە دەبێت بە نارەزایەتی و بەرخۆدانێکی مەزن وڵام بدرێتەوە. دەبیت رێگە نەدەین کە دۆخەکە بەم شیوەیە نیشان بدرێت. دەبێت ئێمە بە چالاکییەکانمان، بە بەرخۆدانی خۆمان ئەم شتە نیشانی فاشیزم بدەین. ئازادی ڕێبەری ئێمە ئازادی ئێمەیە. هەربۆیە هەتاکوو ئەم دۆخە زەلال نەبێتەوە، ئێمە جاریکی تر دووبارەی دەکەینەوە؛ هەتاکوو زانیارییەکی درووست لە دۆخی تەندرووستی ڕێبەرایەتی نەگرین دەبێت هەرکەسیک نیگەران بێت ودەبێت کە ژنان، گەنجان و گەلی کورد لە مەیدانەکاندابن و چالاکیی بکەن.

ئێمە داوا لە (سی.پی. تی) و رێکخراە نێونەتەوەییەکان دەکەین کە لە هەمبەر ئەم دۆخە بە ئەرک وبەرپرسیارەتی خۆیان ڕابن.

لە دۆخیکی پێچەوانەدا بە قەدەر دەوڵەتی فاشیستی تورک ، ئەم ڕێکخراوانەش بەرپرسیارن.

لە ئیستا بەدواوە بێجگە لە ئازادی یەکجاری رێبەرایەتی بەهیج شتێکی تر ڕازی نەبین. هەتاکوو رێبەڕایەتی دیل بێت، بەردەوام ژیانی ڕێبەری گەلی کورد لە ژێر مەترسیدا بێت. بە ڕۆحی بەرخۆدانی مانگی ئادار، بە بڕیارداری بەرخۆدانی ٨ی ئادار، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت بەرەو پیری نەورۆز بچین."

ک-ش