لە ١١ هەرێمی شەرناخ قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا
دەوڵەتی تورک لە ١١ هەرێمی شەرناخ و دەوروبەری قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
دەوڵەتی تورک لە ١١ هەرێمی شەرناخ و دەوروبەری قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی ویلایەتی شەرناخ، بەشێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ، لە ١١ هەرێم قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنراوە، لە ١٥ ی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات تا ٢٩ ی حوزەیران، ئەم ماوەیە وەک "هەرێمی ئەمنی" مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ئەو هەرێمانەی بەشێوەی هەڕەمەکی قەدەغەی هاتوچۆی تێدا ڕاگەیەنراوە بریتین لە: ناوەندی شارۆچکەی شەرناخ و هەرێمە کەناراوەکانی نێوان هەرێمی جزیر و سلۆپی و باسا و قیلابان و ئەلکێ.