لە قۆناغی هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا هێرشەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە بەرامبەر کوردان بەردەوام بوون. ئاکەپە – مەهەپە کە هەڕەشە لە ئاسایش و ئارامی هەڵبژاردنەکان دەکەن، هەوڵ دەدەن کە ترس و تۆقاندن لە ناو گەلدا زیاتر بکەن، سیاسەتی دەستگیرکردن و زیندانیکردنیان توندتر کردووەتەوە.
هەفتەی رابردوو بە سەدان کەس دەستگیرکران، ٥٠ کەسیش زیندانی کران.. هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) بەردان ئۆزتورک هەڵسەنگاندنی بۆ پلانی گرتن و زیندانیکردن کرد.
ئۆزتورک ئەوەی خستەڕوو کە چاوی هەمووان لەسەر ١٤ی ئایارە و باسی لەوەکرد کە ئۆپراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی هیوا، چاوەڕوانی و بڕیارداری گەل بۆ هەڵبژاردنی زیاتر کردووە.
توڕەیی گەل زیاتر دەبێت
بەردەان ئۆزتورک رایگەیاند کە دەستگیرکردن و زیندانی کردن توڕەیی گەل لە دەسەڵات زیاتر دەکات و بەم جۆرە بەردەوامبوو، "پێدەنێینە هەڵبژاردنێکی مێژوویی. لە وەها دۆخێکدا دەستگیرکردن و زیندانی کردنی کەسانی سەر بە هەندێک رێکخراو، بۆ ئەوەیە کە ورەی تاکەکان بڕوخێنن و بەم جۆرە ئەنجامێک بەدەستبهێنن. بەڵم گەلەکەمان ئامانجی ئەو هێرشانە دەزانیت. گەورەترین ئۆپراسیۆن ئێمە لە ١٤ی ئایاردا لە بەرامبەر ئەواندا ئەنجامی دەدەین. لە ریشەوە دەریاندەهێنین.دەسەڵات بەم هێرشانەی نیشانی دەدات کە هیچی بەدەستەوە نەماوەتەوە بیداتە کۆمەڵگا. چ ئۆپراسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسی و چ هێرشەکانی سەر باشووری کوردستان سەلمێنەری ئەوەن کە دەسەڵات سورە لەسەر دوژمنایەتی کردنی کوردان.ئاکەپە لە رێگەی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی سیاسەتمەدارانی کورد، بە سیاسەتی شەڕ، بە شەڕ لە دژی کوردان کەوتووەتە لێکدانەوەی هەڵە.
کۆتا رۆژەکانی دەسەڵاتە
بەردان ئۆزتورک بە بیریهێنایەوە کە لە ٨ ساڵی رباردوودا بە دەیان هەزار هەڤاڵیان دەستگیرکراون، نیوەیان زیندانی کراون و وتی، "پێشتریش ئۆپراسیۆنەکانی لەم جۆرەی پاکتاوی سیاسی ئەنجامدراون. لەم ٨ سالەی دواییدا بە دەیان هەزار هەڤاڵمان زیندانی کران، هێشتاش لە زینداندان. بەڵام بەرخودانمان، تێکۆشانمان بە پڕکردنەوەی شوێنی هەڤاڵانمان وەڵامی دایەوە. ئەم جارەش وەڵامدەرەوە دەبین. ئەمجارەیان ناتوانن رزگاریان بێت، شکست دەخۆن. ئۆپراسیۆنیش بکەن، درێژە بە سیاسەتی دوژمنایەتی کوردانیش بدەن، هێندەی نەماوە بڕۆن و لە سەر کار نەمێنن. رۆژانی کۆتاییان تێدەپەڕێنن".
ئۆپۆزسیۆن دەبێت لە قسەکانیدا راستگۆ بێت
ئۆزتورک رایگەیاند کە ئۆپۆزسیۆن لەبەرامبەر هێرشەکانی سەر کوردان بێدەنگە و دەبێت لە قسەکانیدا راستگۆ بێت و وتی، "دەبێت ئۆپۆزسیۆن بە گوێرەی پێوان و پرەنسیپەکان مامەڵە بکات واتە بەماوەیەکی کەم بەر لە هەڵبژاردن لە بەرامبەر پارتی چەپی سەوز، هەدەپە، دەبەپە، رۆژنامەوانان و دەزگاکانی دیکە هێرش ئەنجام دەدرێت، بەڵام بێدەنگن. باسی یاسا و دادپەروەری دەکەن بەڵام لێرە یاسا پێشێل دەکرێت. وەک کەجەدە دەڵێین ئەگەر ئەو بێدەنگیە دواتریش بەردەوام بێت کێشەکانی ئێستا قوڵتر دەبنەوە. لەم کەش و بارودۆخەدا کە سیاسەتی شەڕ و دوژمنایەتی بەرامبەر کورد دژوارتر بووە، ئەگەر ئێوە باس لە رزگاربوون لە رژێمی تاکەکەسی دەکەن، دەبێت ئەو کاتە بەرپرسیارێتیشتان جێبەجێ بکەن".
هـ. ب