لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا گەریلاکان لێهاتووییەکی بەهێز لە خۆیان لە شەڕدا نیشان دەدەن. لەڕووی تاکتیکەوە لە پێشن، هەڤاڵێتیی پەکەکە لە بەرزترین ئاستدایە و مرۆڤ بەرامبەر بە تەکنەلۆژیا لە گۆڕەپانی بەرخودان دا بەرەنگاریی ئەفسانەی بەهێز دەکەن، لە ماوەی ٤ مانگدا ١٠ هەلیکۆپتەر خراوەتە خوارەوە و گورز لە ٧٠ هەلیکۆپتەری تریش دراوە.
سوپای تورک قبوڵی ناکات، کە گەریلاکان هەلیکۆپتەرەکان دەخەنە خوارەوە، لە یەک حاڵەتدا بانگەشەی ئەوەیکرد، کە هەلیکۆپتەرێک تووشی ڕووداوە بووە، بەڵام نایەوێت بە خەڵک بڵێت، بەڵام هەموو دەوڵەتەکن کاتێک فڕۆیەکی گەشتیارییان بەهۆی کێشەى تەکنیکییەوە بکەوێتە خوارەوە، بە ڕاپۆرتێک هۆکارەکەى بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە، بەڵام سوپای تورک و دەسەڵاتی دەوڵەتی تورک لەوەدا هیچ کێشە و خەمیان نییە. هەر خۆی لە خۆیدا میدیاکانی تورکیا ناپرسن و گەلی تورکیش بێدەنگە.
سوپای تورک پێش ساڵانی ٢٠٠٠ هەر بەمشێوەیە بوو و ئێستاش هەر لەسەر ئەو شێوەیە بەردەوامە. بۆ نمونە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە کاتی هێرشی داگیرکاری بۆ سەر چیاکانی کاتۆ، گەورە جەنەراڵ ئایدۆغان ئایدین، کە چەندین جار بەشداریی شەڕی لە کوردستان دا بۆ کۆتایی پێهێنانی گەریلاکان و لە ناوبردنیان کردبوو، ئەو سەربازێکی پرۆفیشناڵی دەوڵەتی تورک بوو. داگیرکاری و فاشیزمی بەڕادەیەکی ئەوەندە زۆر ئەنجام دەدا، کە دەوڵەتی تورک کردی بە فەرماندەی لیوای ٢٣هەمینی جەرندرمە بۆ سنوورەکان لە شرناخ. لە بەردەوامی هێرشی داگیرکاریدا لە شاخی کاتۆ، هەلیکۆپتەرێک لە سێگرکای قلەبانی شرنەخ هەستا، بانگەشەی ئەوەیانکرد، کە گوایە دوای چەند خولەکێک بەر تێلەکانی کارەبا کەوتوە و کەوتوەتە خوارەوە. ١٣ سەربازی تورکی تیادا کوژرا. وەک گەریلاکان ڕایانگەیاندبوو، یەکەیەکی گەریلا بە چالاکیی نیشانەشکێنی و بە وردی لە هەلیکۆپتەرەکەیان دابوو. هەر وەک ئەمڕۆ وتیان " هەلیکۆپتەرەکە بە ڕووداو تێکشکا" و بەوەش خستنەخواروەکەیان شاردەوە.
لەبەر ئەوەی گەریلاکان هەندێکجار خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکان بە بەڵگە ڕادەگەیەنن، ئێستا سوپای تورک دەستی بە تاکتیکی نوێ کردووە. لە کاتی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکاندا ئەگەر سەربازەکان نەمرن، بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەکە بۆردومان دەکات و ئەو سەربازانە، کە دەکرێت بە زیندویی رزگاریان ببێت خۆی بە بۆردومان دەیانکوژێت. گەریلاکان چەندین جار شاهیدی ئەوە بووە و لە لێدوانی ڕۆژانەدا باسی ئەوەیان کردووە.
* هێشتا مانگێک بەسەر هێرشە داگیرکەرییەکاندا تێنەپەڕیبوو، کە لە ڕۆژی ١١ی ئایار دا هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی شەهید شاهین خرایە خوارەوە. ئەو ناوچەیەی کە هەلیکۆپتەرەکەی تیادا خرایەخوارەوە لەلایەن سوپای تورکەوە بۆردومان کرا.
* لە ٢٧ی ئایاردا هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی ویستی سەربازەکان لە دەوروبەری سەنگرەکانی شەڕ لە مەیدانی شەهید لەشکەری گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی دابەزێنێت. گەریلاکانی یەژاستار لە هەلیکۆپتەرەکە دا و هەلیکۆپتەرەکە کاتێک هەوڵی دا بەرەو سەربازگەى گرێ لە ناوچەى چەلێ پارێزگای جۆلەمێرگ بڕوات لە دەوروبەری ڕووباری زاپ کەوتە خوارەوە و بە تەواوی تێکشکا.
* هەلیکۆپتەرێکی هێرشبەر کاتێک لە ٣٠ی ئایاردا هەولێدا مەیدانی بەرخودانی ئەشکەوتی برینداران بۆردومان بکات لەلایەن گەریلاکانەوە کرایە ئامانج و دوای ئەوەی لە هەلیکۆپتەرەکە درا هەلیکۆپتەرەکە بەرەو گۆڕەپانی خەرەگۆل بەڕێکەوت، بەڵام بە دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە کەوتەخوارەوە.
* ڕۆژی ٢ی حوزەیران کاتێک ٢ هەلیکۆپتەر هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر مەیدانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری گەریلاکان لە ٢ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر هەلیکۆپتەرەکان. کاتێک هەلیکۆپتەرێکیان هەوڵیدا دووربکەوێتەوە، بەهۆی گورزی گەریلاوە لە دەوروبەری مەیدانی بەرخوداندا کەوتەخوارەوە و تێکشکا.
* هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی لە ٢٤ی تەموزدا هەوڵیدا سەربازەکان لە مەیدانی بەرخودانی ئەشکەوتی برینداران دا دابەزێنێت، لە نزیکەوە کرایە ئامانج و لێیدرا و هەلیکۆپتەرکە ئاگری تێبەربوو و کاتێک هەوڵیدا دووربکەوێتەوە، هەلیکۆپتەرەکە لە مەیدانی بەرخودانی ئەشکەوتی برینداراندا کەوتە خوارەوە.
* لە ٣ی ئابدا گەریلاکانی یەژا ستار لە گۆڕەپانی بەرخوداندا ٢ هەلیکۆپتەری هێرشبەریان کردە ئامانج و ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لە ٤ی ئابدا ڕایگەیاند، ئەو هەلیکۆپتەرانە ئاتاک بوون و خراونەتە خوارەوە و تێکشکاون.
* کاتێک هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی هەوڵیدا لە ١٩ی ئابدا سەرباز لە دەوروبەری مەیدانی شەڕی شەهید گەلهات لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی دابەزێنێت، لەلایەن گەریلاکانەوە کرایەوە ئامانج و بەبێ ئەوەى بتوانێت یەک سەرباز دابەزێنێت لە نزیک سەربازگەى گرێ لە چەلێ کەوتەخوارەوە و تێکشکا.
* شەوی ٢ی ئەیلول سوپای تورک ٣٢ جار هەوڵیدا سەرباز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید فەداکار دابەزێنێت، کاتێک هەلیکۆپتەرێک هەوڵی دا سەربازەکان دابەزێنێت، هەلیکۆپتەرەکە کرایە ئامانج و خرایە خوارەوە.
* لە هەمان گۆڕەپاندا لە ٣ی ئەیلول دا بەسەر ناوچەکەدا دەسوڕانەوە، گەریلا هاوکات دەستوەردانی لە هەموو هێرشەکاندا کرد و هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی کاتێک هەوڵیدا لە خۆی لە گورزی گەریلا لە ناوچەکە دوربخاتەوە، بەڵام هەوڵەکەی سودی نەبوو و هەلیکۆپتەرەکە لە لە ناوچەی بارزان کەوتە خوارەوە.
* لە ٤ی ئەیلولدا هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە مەتینا کرایە ئامانج و خرایە خوارەوە.
ژ.ت