لە ٤ شار بۆ ئەو کەسانە کە لەلایەن دەوڵەتەوە کوژراون، چالاکیی بەڕێوە چوو
لە ئامەد، ئێلیح، جۆلەمێرگ و ئیزمیر، بۆ ئەو کەسانەی کە لەلایەن دەوڵەتەوە بێسەروشوێن و دواتر کوژراون، چالاکی دادپەروەری بەڕێوە چوو.
لە ئامەد، ئێلیح، جۆلەمێرگ و ئیزمیر، بۆ ئەو کەسانەی کە لەلایەن دەوڵەتەوە بێسەروشوێن و دواتر کوژراون، چالاکی دادپەروەری بەڕێوە چوو.
لە چالاکییەکاندا کە بۆ بێسەروشوێن کراوان بەڕێوەچوو، ڕاگەیەندرا کە بەهۆی چارەسەرنەکردنی پرسی کوردەوە، بێسەروشوێن کردنەکان، دەستبەسەرکردن و کوشتنەکان هەتا ئێستا ڕوون نەکراوەتەوە و داوای دادپەروەری کرا.
کەسوکاری بێسەروشوێن کراوەکان و بەڕێوەبەرانی لقەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئامەد، ئێلیح و جۆلەمێرگ بۆ چارەنووسی بێسەروشوێن کراوەکانیان چالاکییان ڕێکخست و داوای دادپەروەرییان کرد.
ئامەد
لە هەفتەی ٨٢٢ ـەمیندا، کەسوکاری بێسەروشوێنەکان و ئیهەدەی ئامەد لە بەردەم بەبیرهێنانەوەی مافی مرۆڤ لە پارکی کۆشویۆلۆ چالاکییان ئەنجامدا و داوای دۆزرێنەوەی بێسەروشوێنەکراوەکانیان کرد.
سەرۆکی ئامەدی ئیهەدە، ئەرجان یڵماز، لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و سەرنجی بۆ کێشەی چارەسەر نەکراوی کورد ڕاکێشا و وتی: "لەبەر ئەوەی کێشەی کورد چارەسەر نەکراوە، دۆسیەکان بە شێوەیەکی دادپەروەری لێکۆڵینەوەیان لەسەر ناکرێت. ئێمەش وەک ئیهەدە و کەسوکاری بێسەروشوێن کراوان دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوەانییەکانی و دانانی قەیوومن."
دوای بەیاننامەکان بۆ هەموو بێسەروشوێن کراوان چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.
ئێلیح
لە هەفتەی ٦٥٨ـەمیندا کەسوکاری بێسەروشوێن کراوان و بەڕێوەبەرانی ئیهەدەی ئێلیح لە بەردەم بینای کۆمەڵەکە چالاکییەکیان ئەنجامدا و وێنەی بێسەروشوێن کراوەکانیان هەڵگرت. لە چالاکییەکەدا بەڕێوەبەری ئیهەدەی ئێلح ڕەشید چەتین کایا بەیاننامەیەکی سەبارە بە دۆسیەی بێسەروشوێن کراوان خوێندەوە و ڕایگەیاند؛ دەوڵەت بەرپرسیاری یەکەمی هەموو ئەو کوشتنە بکەر نادیارەکانە.
بەهەمان مەبەستە لە جۆلەمێرگ و ئیزمیر لە لایەن کەسوکاری بێسەروشوێن کراوان وبەشداری لقەکانی ئیهەدەی شارەکانەو چالاکی هەفتانە بەڕێوە چوو و داوای ڕوونکردنەوەی دۆسیەی کەس و کارەکانیان کرد، گەل بەبەشدارییان پشتیوانیان لە چالاکییەکان کرد.