لە ٥ شار ٢ کۆگای مادەی بەکارهاتوو، کارگەیەک و ٤ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە ٥ شار ٢ کۆگاری مادەی بەکارهاتوو، کارگەیەک و ٤ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد کە دوژمنایەتی زمان، کەلتور و مێژووی گەلی کورد دەکرێت و وتی، "ئەمڕۆ ئەوەی نوێنەرایەتی فاشیست دەکات، پارتەکانی تیرۆر ئاکەپە و مەهەپە و هاوکارەکانی ئەوانن."

ئەم جۆرە چالاکیانە ئەنجامدراون:

"٣٠ی حوزەیران لە ئیزمیر ٢ ئۆتۆمبێڵی دوژمنی کوردان،

٢٩ی حوزەیران لە ناوچەی کەمالپاشای ئیزمیر کۆگایەکی مادەی بەکارهاتووی ئەگداشی مەهەپە،

٢٨ی حوزەیران لە هەرێمی پیشەسازی ئیڤەدیکی ئەنقەرە کۆگایەکی مادەی بەکارهاتووی ئاکەپە،

٢٨ی حوزەیران لە ناوەندی ریزە ئۆتۆمبێڵێکی کەسێکی ئاکەپە،

٢٧ی حوزەیران لە ناوچەی هەندەکی سکاریا لە هەرێمی پیشەسازی ٢ کارگەی ئەلەمنیۆم،

٢٧ی حوزەیران لە ناوچەی فەندەکی ئەنتاڵیا کاروانێکی کەلپوپەلی کەسێکی مەهەپەیی سووتێنراون."

ف.ق