لە ڕانیە یادی دوو شەهیدی گەریلا کرایەوە

لە ڕانیە پرسەی دووشەھید کە خەڵکی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون بەڕێوەچوو، خانەوادەی شەهیدەکانیش دەڵێن سەربەرزن بە شەهیدبوونی ڕۆڵەکانیان.

ئەمڕۆ لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین پرسەی ھەریەک لە شەھید (سوھام قادر ناسراو بە چاڤرێ فریشەتە- خەڵکی باشووری کوردستان) و (حەلیمە ئەفەندەک ناسراو بە مزگین ڕۆناھی – خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان) بەرێوەچوو.

حەلیمە ئیسماعیل، دایکی شەھید چاڤرێ فریشتە، باسی لەوەکرد: شانازی بەکچەکەمەوە دەکەم سەربەرزم بە شەهیدبوونی لەپێناو ئازادکردنی ھەرچوار پارچەی کوردستان شەھید بووە.

دایکی ئەو شەهیدە داواش لەگەلی کورد دەکات تێبکۆشن لەپێناو ئازادکردنی کوردستان و دەشڵێت ئێمە ناوەستین و بەردەوام لەدژی تورکی داگیرکەر دەوەستینەوە و بەردەوام دەبین لە چالاکیەکانمان.

لەپرسەکەدا سارا کەریم، بەناوی کۆمیتەی شەھیدانی پەکەکە لەباشوور وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی، لەو كاتوساته ميژووییەدا که لێره وەستاوین مێژوو به خوینی هەڤاڵانمان دەنوسرێتەوە، دۆخێکی مەترسیدار ڕووبەڕووی گەلی کورد ده بێتەوە و پیلانگێڕانی نێو نەتەوەیی به هەموو هێزیانەوه هاوکاری دەوڵەتی فاشستی و شەڕی ئەردۆغان دەكەن بۆ له ناوبردنی گه لی کورد و دەستکەوتەكانی.

خەڵکێکی زۆری ئیدارەی ڕاپەڕین بەشداری پرسەکەیان کرد و وەک هەڵوێستێک بۆ پشتیوانی لە گەریلا گەنجێک بەڵێنیدا بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا بکات و چەکی شەھیدان ھەڵبگرێت.

هەر لە مەراسیمی پرسەکەدا محەمەد عەبدوڵا، ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی وتەیەکی پێشکەش کرد و  ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتێکدا دەبین کە ژنانی ئێمە لە پێناو پاراستنی خاک و نیشتیماندا گیان دەبەخشن و شەھیددەبن، بەڵام ھەندێ ھێز و لایەن ھاوکاری دوژمنانی گەلی کورد دەکەن بۆ داگیر کردنی کوردستان.

داوای لەتەواوی لایەنە سیاسیەکان کرد کە چیتر بێ دەنگ و ھەڵوێست نەبن و لەبەرامبەر ئەو پیلانە گەورەیەی کە لەدژی گەلەکەمان بەڕێوەدەچێت، ئیتر کاتی بێ دەنگی نەماوە و ھەموو بێدەنگیەک شەرمەزارییە.

ف.ق