هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، ژنانی باشووری کوردستان بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک زنجیرەیەک چالاکی لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان بۆ یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی پاریس ئەنجامبدەن.
بەرنامەی چالاکییەکان بەمشێوەیەیە؛
– ڕۆژی شەممە ٩ی ١ی ٢٠٢١ کاتژمێر ٠٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی مەراسیمێک بۆ یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی پاریس ئەنجامبدرێت و خەڵاتی شەهید ساکینە جانسزیش ببەخشرێت.
– ڕۆژی دووشەممە ١١ی ١ی ٢٠٢١ کاتژمێر ٠١:٣٠ دوانیوەڕۆ ڕێکخراوی ڕژاک لە ئۆفیسی خۆیان لە شاری کەرکوک، مەراسیمێک بۆ یادی کۆمەڵکوژیی پاریس ئەنجامدەدات.
– ڕۆژی هەینی داهاتوو لە ڕانیەش یادی شەهیدانی پاریس دەکرێتەوە.
– لە گوندەکانی ئینزێ و کۆزینێ-ی بناری قەندیل یادی شەهیدانی پاریس دەکرێتەوە.
– بڕیارە لە شارۆچکەی کەلاریش چالاکی بۆ یادی کۆمەڵکوژیی پاریس ئەنجامبدرێت.
ف.ق