لە باشوور ٦٠٢ گوند لەژێر مەترسی چۆڵکردندان
ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی کامەران عوسمان ڕایگەیاند کە گوندەکانی نپاخێ و بێرکەکورێ و کافیا لە چیای گارە، بەهۆی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکەوە چۆڵکراون و نزیکەی ٤٠٠ گوند ناتوانرێت ئاوەدان بکرێتەوە.
ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی کامەران عوسمان ڕایگەیاند کە گوندەکانی نپاخێ و بێرکەکورێ و کافیا لە چیای گارە، بەهۆی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکەوە چۆڵکراون و نزیکەی ٤٠٠ گوند ناتوانرێت ئاوەدان بکرێتەوە.
ئەندامی تیمی کوردستانی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی کامەران عوسمان دەربارەی چۆڵکردنی ٣ گوندی سنووری دینارتە لە دهۆک زانیاری دا. ئاماژەی بەوە کرد بەهۆی بۆردوومانی دژواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و مەترسی ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوڵاتیانی گوندەکانی نپاخێ و بێرکەکورێ و کافیا لە بناری چیای گارەی هەرێمی زێباری لە دینارتەی ئاکرێ گوندەکانیان چۆڵکردووە و ڕوویانکردۆتە ئاکرێ و دینارتە.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد لە ڕۆژی ٤ـی شووباتدا، هێزە ئەمنییەکانی قەزای ئاکرێ، دانیشتووانی هەر سێ گوندی نپاخێ، بێرکەکورێ و کافیایان ئاگادارکردبووەوە "لە ماوەی سێ ڕۆژدا گوندەکانیان چۆڵبکەن، ئەگەرنا سەلامەتی گیانیان لەسەر خۆیانە". ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئەم وەرزە وەزی سماق بڕین و کاری کشتوکاڵییە بۆ گوندنشینانی ناوچەکە.
کامەران عوسمان ڕایگەیاند بەهۆی ئۆپەراسیۆن و هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە هەرێمی کوردستان تا ئێستە ١٨٣ گوند چۆڵکراون، ٦٠٢ گوند لەژێر هەڕەشەی چۆڵکردندان و نزیکەی ٤٠٠ گوند ناتوانرێت ئاوەدان بکرێنەوە.