٩ گوندی کانتۆنی فرات و دەوروبەری تشرین بۆردوومان کران

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ٩ گوندی کانتۆنی فرات و دەوروبەری تشرینی بۆردوومان کرد.

هێرشی داگیرکاری

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی (NSA)، کاتژمێر ١٨:٠٠ بە کاتی ناوچەیی، بۆردوومانی گوندی تۆرامانی لە باشووری کۆبانێ کرد. لە بەنداوی تشرینیش کە گەلی تێدا لە ئێشکگرییە، لە کاتژمێر ٢٢:٠٠دا بۆردوومان کراوە.

داگیرکەران لەم ساتانەدا گوندەکانی ئێبراهیم کۆردۆ، ئەل حوریە، زەنۆبیا، لەقەلقۆ، کوور حەسەنەی لە ڕۆژئاوای گرێسپی داگیرکراو و گوندەکانی ئەل خالیدیە و ئەل خۆشانی عەین عیسای بۆردوومان کرد.

دەربارەی زیان و دەرەنجامی هێرشەکان زانیاری بەردەست نییە.