لە باشووری کوردستان ژمارەیەک گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزرانەوە

ژمارەیەک گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوان لە گوندی تۆپزاوای سەر بە شاری کەرکووکی باشووری کوردستان دۆزراوەتەوە، کە ڕووفاتی هەزار قوربانی شاڵاوی ئەنفالی تێدایە.

بە گوێری ڕۆژنیوز، ئاماژەی بەوەکردوووە، چالاکوانێکی بواری ئەنفال و جینۆساید ڕایگەیاندووە؛ شوێنی ژمارەیەک گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوان لە سنووری کەرکووک دۆزراوەتەوە.

ئاماژەش بەوەکراوە، گۆڕە بەکۆمەڵەکە دەکەوێتە ناوچەیەکی دوورەدەست لە دەوروبەری گوندی تۆپزاوە و زیاتر لە هەزار ڕووفاتی قوربانیانی شاڵاوی جینۆسایدی ئەنفالی تێدایە.

دۆزینەوەی ئەم گۆڕە بە کۆمەڵە لە کاتێکدایە، بە وتەی بەرپرسانی عێراق و پەرلەمانتاران ژمارەیەكی زۆر گۆڕی بە كۆمەڵ لەناوچە جیاوازەكانی عێراق بونیان هەیە، بەڵام بەهۆكاری جیاواز هەڵنەدراونەتەوە.