لە باشووری کوردستانەوە نامە بۆ سی پی تی نێردرا

کۆمیتەی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە باشووری کوردستان نامەی بۆ سی پی تی نارد، داوای کرد دەمودەست سەردانی ئیمراڵی بکرێت.

بەمەبەستی هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمراڵی و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆمیتەی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە باشووری کوردستان نامەی بۆ کۆمیتەی ڕێگریی لە ئەشکەنجە (سی پی تی) نارد.

کۆمیتەکە جەخت لەوە دەکەنەوە گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبووڵکراو نییە، ڕەخنە لە هەڵوێستی سی پی تی دەگرن کە پەیوەست بە گۆشەگیری ئیمراڵی ڕۆڵی خۆی بەباشی نەگێڕاوە، داوا دەکەن بە زووترین کات سەردانی ئیمراڵی بکرێت و دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت.

کۆمیتەکە داوا لە پارت و لایەنە سیاسییەکان و ڕۆشنبیران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتییەکانی باشووری کوردستان دەکات، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵوێست وەربگرن و نامە بۆ سی پی تی بنێرن.

دەقی نامەکە: