لە بەدلیس نووسینگەی هەڵبژاردن کرایەوە؛ بەتوندی وەڵامی دەسەڵات دەدەینەوە
لە مەراسیمی کردنەوەی نووسینگەی هەڵبژاردن لە بەدلیس، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، میدحەت سانجار، گوتی: «ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتێکی مەزنە، بەهێزترین وەڵامی ئەم دەسەڵاتە دەدەینەوە».
لە مەراسیمی کردنەوەی نووسینگەی هەڵبژاردن لە بەدلیس، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، میدحەت سانجار، گوتی: «ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتێکی مەزنە، بەهێزترین وەڵامی ئەم دەسەڵاتە دەدەینەوە».
هەریەک لە هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان، میدحەت سانجار، وتەبێژی بزووتنەوەی ئازادی، ئایەتوڵڵا ئاشتی، لە بەدلیس ئامادەبوون بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی نووسینگەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز، لە نورشین پێشوازی لە سانجار کرا و پاشان گەیشتە بەدلیس. دواتر گەیشتە گۆڕەپانی نووسینگەکە و بە چەپڵە و درووشم پێشوازی لێ کرا.
سانجار گوتی: «کاتێک مرۆڤ دۆخی ئەم شارە دێرینە دەبینێت، تێدەگات دەسەڵات ئەم وڵاتەی بە چ دۆخێک گەیاندووە. ئەو بەڵێنانەی بە خاوەن فرۆشگاکانی بەدلیس درابوون درۆ دەرچوون و بە برسێتی جێیان هێشتن. ئەم مێژووەیان وێرانکرد لەپێناو دەوڵەمەندکردنی لایەنگرانیان. دەسەڵات بەم جۆرە ئەم وڵاتە دەچەوسێنێتەوە. سەرەتا هەژاریان دەکات، پاشان موحتاج و دەسەپاچەیان دەکات. ئەم سیستەمە دەگۆڕین. ئەم وڵاتە مەحکوم نییە بە چەوسانەوە و جەنگ و هەژاری. ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتێکی مەزنە بۆ وەڵامدانەوەی دەسەڵات».
پاش وتارەکەی، سانجار لەگەڵ دایکانی ئاشتی نووسینگەکەی کردەوە و مەراسیمەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتاییهات.
پاشان سانجار و وەفدی هاوڕێی پێشوازییان لە گەلی تەتوان کرد، دواتر بەرەو وان بەڕێکەوتن.