لە بناری قەندیل بە ئاهەنگێک یادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز دەکرێت

لە بناری قەندیل ئاهەنگێکی جەماوەری فراوان بۆ پیرۆزکردنی ٤٤مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە ٢٧ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت و بەخوێندنەوەی پەیامی لایەنە بەشداربووەکان درێژەی هەیە.

ئەمڕۆ هەیینی لەژێر دروشمی “بە ڕۆحی بەرخۆدانی وەرخەلێ مۆری سەرکەوتن دەدەین لە ٤٤مین ساڵەی دامەزراندنی پەکەکە” ئاهەنگێکی جەماوەری فراوان لە بناری قەندیل لە کاتژمێر ٠١:٠٠ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە.

لە ئاهەنگەکەدا جەماوەرێکی زۆر لە ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستانەوە ڕوویان کردووەتە گوندی بۆکریسکان لە بناری قەندیل.

توێژە جیاجیاکان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای پەکەکە و ڕێبەر ئۆجالان جەخت لەسەر ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەنەوە و بە وتنەوەی دروشمی’بژی ڕێبەر ئاپۆ، ژن، ژیان، ئازادی، دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز بێت’ ئاهەنگەکە درێژەی هەیە.

لە ئێستاشدا وتاری لایەنە بەشداربووەکانی ئاهەنگ، کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشور، شارەوانی بناری قەندیل، کەسایەتی و شیعری شۆڕشگێری دەخوێنرێتەوە و بڕیاریشە بە بەشداربوونی هونەرمەند بەرهەم شەمامی و چەند هونەرمەندێکی دیکە ئاهەنگی جەژنی ژیانەوە گەشاوەتر بکەن.

ف.ق