لە برادۆست، سوپای تورک بە تەقە کردن ڕێگەی نەدا هاوڵاتیان ئاگری نەورۆز بکەنەوە

سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری برادۆست، رێگەی نەدا خەڵک ئاگری نەورۆز بکاتەوە و تەقەی لەو هاوڵاتیانەش کردووە کە ویستویانە ئاگر بکەنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتێکدا خەڵکی گوندەکانی بەرمیزە، دەشتی هێرت، گەلی شێخزادان و گوندی خەلیفان لە سنوری دەڤەری برادۆست لە پارێزگای هەولێر، ویستیان نەورۆز پیرۆز بکەن، بەڵام سوپای داگیرکەری تورک رێگەی نەداوە خەڵک ئاگری نەورۆز بکاتەوە و تەقەی لەو هاوڵاتیانەش کردووە کە ویستویانە ئاگر بکەنەوە.

ئاژانسی رۆژنیوز رایگەیاند، لەگەڵ ڕێگری سوپای تورک، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان-یش، کۆبوونەوەی ئاهەنگی نەورۆزی قەدەغە کردووە و ڕێگەش نادات ڕۆژنامەنووسان تا دوای نەورۆز سەردانی ناوشارەدێی سیدەکانیش بکەن.

ف.ق