لە بەرامبەر داگیرکەری و خیانەتدا پاشەکشەی نەکرد

گەریلا شۆڕش زێوکی بە تێکۆشان و هاوڕێتییەوە دڵسۆزی خۆی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان سەلماند، وەک جەنگاوەرێکی ئاپۆیی لە تێکۆشانیدا هەرگیز لە بەرامبەر داگیرکەر و خیانەتدا پاشەكشەی نەکرد.

کوردستان وڵاتێکە هەموو خاکەکەی بە خوێنی عەگیدان ئاودراوە، ئەو قارەمانێتییە کوردستانی جوانترکردووە. ئەوانەی جارێک هەستییان بە ئازادی کرد، هیواکانی ئازادی زیاتر بڵاودەکەنەوە، دەبنە بەشێک لەم حەقیقەتە. لەسەر ئەم خاکە گەورە دەبن و ڕێگەی خۆیان بە کوردستانەوە گرێدەدەن. جارێک لە چیای ئاگری، جارێک لە چیاکانی ئامەد و جارێک لە چیاکانی بۆتان تۆی تێکۆشانی عەگیدان دەچێنن. هەریەکێکیان خاوەن ئەزموون و تێکۆشانێکی بێهاوتایە. یەكێک لەو قارەمانە ئاپۆییانە کە لەم تێکۆشانەدا بەشدارە، شەهید شۆڕش زێوکی (ئەرجان ئەکۆل)ە.

ڕێبەر ئاپۆ بە وتنی؛ "هیچ کاتێک خیانەتم لە خەیاڵی منداڵیم نەکرد." ڕێگەی لە پێش هەزاران گەنجی کورد کردەوە. بووە هۆکاری ئەوەی ئەم گەنجانە هەنگاوەکانیان لەسەر ڕێگەی حەقیقەت هەڵگرن و ببن بە کەسانی باش بۆ گەلەکەیان. کاتێک باسی لە بەهرەمەندی، بەسودی و زیرەکی دەکرێت، مرۆڤ ئەو قارەمانانەی بیردێتەوە کە گیانی خۆیان بۆ دۆزی گەلەکەیان بەختکرد. لەبەرئەوەی گەنجانی کورد لە ژێر فشار و ستەمدا گەورەدەبن، هەمیشە بەدوای ڕیگەیەکدا دەگەڕێن بۆ ڕزگاربوون لە سیستەم. یەکەم ڕێگەی ڕزگاری کە بیری مرۆڤ دەکەوێتەوە، ڕێگەی پەکەکەیە. هەڤاڵ شۆڕش زێوکی لە وان لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی هۆزی زێوكی لە شاخی ئەرتۆشیان لە دایک دەبێت، کە یەکێکە لە دێرینترین هۆزەکانی کوردستان. هەر لە تەمەنی منداڵییەوە ئاشنای ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە دەبێت. وەک هەموو گەنجانی کورد بە خەیاڵی ئایندەوە پەکەکە هەڵدەبژێرێت. هەڤاڵ شۆڕش زێوکی  کە هاوکات خوشکەکەی مەرجان ئەرکۆل (بێریتان) لەساڵی ٢٠٠٧دا بەشداری ناو ڕێزەکانی گەریلا بووە، بۆیە بە تەواوی خۆی بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد تەرخان دەکات. شۆڕش زێوکی هەر لە منداڵێییەوە دەیەوێت ببێت بە گەریلا و پەیوەست بەمەوە لە ساڵێ ٢٠١٣دا بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا دەبێت و دەبێتە وەڵامدەرەوەیەکی بەهێزی سیستەمی قڕکەری تورک.

شۆڕش زێوکی لە باسی ئەو ژینگەیەی تێدا گەورە دەبێت و گەنجێتی خۆی و بەشداربوونی دەڵێت: "لەناو بنەماڵەیەکدا گەورە بووم کە بە وڵاتپارێزی دەناسرایەوە. بە هۆی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە خەڵکەکەمان ڕووی لەشارەکان کردبوو. هەر بۆیە وڵاتپارێزییەکی زۆرییان هەبوو. گەورەبوون لە نێو ژینگەیەکەی لەم جۆرەدا بناغەی کوردبوون پتەوتردەکات. بەتەواوی لە نێو لێگەڕیندا بووم. چونکە حەقیقەتی فاشیزمم بینیبوو، بۆیە نەمدەویست بچمە قوتابخانەکانی سیستەم. دڵسۆی گەل بە پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ بووە هۆکاری ئەوەی هەر لە منداڵییەوە ئاشنای ببم. فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆ و کاریگەرییەکانی گەریلا لە هەرێمەکەدا بوونە هۆکاری ئەوەی ئاشنای تەڤگەری ئازادی ببم. کاریگەی تەڤگەر وایلێکردم کە ڕێگەی حەقیقەت هەڵبژێرم. هەر بۆیە وەک هەموو منداڵانی کورد، خەیاڵ و  خواستی گەورەم ئەوەبوو ببمە گەریلا. هەموو کاتێک دەمگوت ڕۆژێک دەبمە گەریلا. هەرچەندی سیستەم دەیوست ڕوو لە پیسییەکانی بکەم، بەڵام هەرگیز دەستبەرداری خەونەکەم نەبووم. تاکە شتێک لە دژی پیسییەکانی سیستەم زیاتر هانی دەدام ئەم خەونەم بوو. خەونەکانی خۆم پێکهێنا و گەیشتم بە ئامانجەکەم. لە ساڵی ٢٠١٣دا ڕێبەری قۆناغێکی نوێی دەستپێکرد و دوای ئەو قۆناغە بەشداری ناو پەکەکە بووم."

لە کاتۆ هەنگاوی ئازادی دەگرێتەبەر

شۆڕش زێوکی ئیدی ئامانجی خۆی پێکهێنا، دڵی پڕبوو لە هێزی گەلەکەی و ڕێبەرێتی. بەچەک و بارە قورسەکەی سەرشانییەوە ژیانی گەریلایەتی دەستپێدەکات. هەڤاڵ شۆڕش لە هەرێمی بۆتانەوە بەشداری گەریلایەتی دەکات. لە ماوەیەکی کورتدا بەسەرکەوتوویەوە پەروەردەی گەریلایەتی تەواو دەکات. لەو شوێنەی گەریلایەتی دەکات فەلسەفەی ئاپۆی دەکات بە بنەمانی ژیانی خۆی. هەڵویستی فەرماندە و هاورێکانی کاریگەرییەکەی قوڵی لەسەر دادەنێت و یەکەم ساڵی ژیانی گەریلایەتی خۆی لە لای فەرماندە رزگار گەڤەر دەگوزەرێنێت. لەو کاتانەدا خۆی وەک کەسێکی بە بەخت دادەنێت بەوەی ژیان لەگەڵ هەڤاڵێکی بە ئەزموونی ڕەنجدەردا وەک دەرفەتێکی گەورە دادەنێت. دوای ساڵێک لە خەباتی پراکتیکی بۆ وەرگرتنی پەروەردەی بەرفراوانتر دەڕواتە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

یەکێک لەو چالاکییانەی ناو پەکەکە کە ڕێبەر ئاپۆ زۆر بە گرنگ دەیزانێت، پەروەردەکردنی شەڕڤانان و کادری نوێیە. هەرچەندە هەڤاڵ شۆڕش دەیەوێت بەشداری لە پراکتیکەکەدا بکات، بەڵام بەرپرسیارانە لەم جۆرە ئەرکانە نزیک دەبێتەوە و بە هەموو هێزی خۆیەوە کاردەکات. پەروەردە بە زۆرێک لە هاوکارە نوێیەکانی دەدات. وەک چۆن لە کاتی پەیوەندیکردندا لە ژێر کاریگەری هەڵوێستی هەڤاڵەکانیدا بوو، هەروەها ویستی کاریگەرییەکی هاوشێوە لەسەر شەڕڤانە نوێیەکان بەجێبهێڵێت. جارێکی تر تێدەگات کە جگە لە حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ هیچی تر نییە. هەر بۆیە کەسانێک کە ئاگاداری ئەم ڕاستییە بوون ڕوویان کردە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ. ڕۆڵە خۆڕاگرەکەی بۆتان، جارێکی دیکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەرەو باکوور دەڕوات. هەڤاڵ شۆڕش کە دەچێتە ناوچەی کاتۆ، دوای مانەوەی لەوێ، لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکدا بە سەختی بریندار دەبێت.

بە تێکۆشانەکانییەوە دەبێتە گەریلایەکی نموونەی بۆ هاوڕێکانی

گەریلا شۆڕش دوای ماوەیەک لە چارەسەری دووبارە بەشداری ناو پراکتیک دەبێتەوە. ئەم جارە بەرەو گلیداخی شوێنی سیدار ملازگر دەچێت. ڕەوایەتی شۆڕش کە بەبڕیاردارییەوە دەستیپێکرد وەک هەنگاوی تۆڵەکردنەوە پێناسە دەکات و ئامانجی ڕۆشتنە باکوری بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە: "دەمەوێت لەسەر ڕێچکەی هەڤاڵانم بەردەوام بم. دەبێت خەیاڵەکانم بەئەنجام بگەیەنم. ئەمە قەرزێکە لەسەر شانم. خاوەنداریکردن لە ڕەنجی شەهیدان ئەرکێکی پیرۆزە بەلامەوە. بۆیە لە هەر جێگەیەک بێت تێکۆشانم بەردەوام دەکەم. تێکۆشانم بەم شێوەیە مانادارتر دەبێت."

گەریلا شۆڕش زێوکی بە تێکۆشان و هاوڕێتییەوە دڵسۆزی خۆی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان سەلماند، وەک جەنگاوەرێکی ئاپۆیی لە تێکۆشانیدا هەرگیز لە بەرامبەر داگیرکەر و خیانەتدا پاشەكشەی نەکرد. بە هەر قوربانیدانێک بێت بەرگری لە وڵاتەکەی دەکات. لە واقعی کوردستاندا هەمیشە ڕۆڵی خاین و هاوکارنی خیانەت هەبووە، لە واقعی پەکەکەشدا جوڵەی ئەو خاین و هاوکارانەی دووژمن بەبێ وەڵام نەبووە و بەسزا گەیاندراون. هەڤاڵ شۆڕش زێوکی کە بە هەڵوێستی سادەیی و کەسێتی ڕەنجدەرانەی بووە نمونەیەک بۆ هاوڕێکانی، لە ١١ی تشرینی دووەمی٢٠٢٣دا بەدەستنی خاین (کۆنترا)یەک شەهید دەکرێت. هەڵبەتە هاوڕێکانی تۆڵەی شەهید شۆڕش زێوکی دەکەنەوە. لەبەر ئەوەی پەکەکە تەڤگەرێکی تۆڵەسێنەرە.