لە بسملی بە جۆشەوە ئاگری نەورۆز کرایەوە
لە ٢٨ گۆڕەپانی ناوچەی بسملی ئامەد، ئاگری نەورۆز کرایەوە. لە ئاهەنگەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
لە ٢٨ گۆڕەپانی ناوچەی بسملی ئامەد، ئاگری نەورۆز کرایەوە. لە ئاهەنگەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
لە ناوچەی بسملی ئامەد کە گردە بەرزەکان و گەڕەکانیش، لە چەندین گۆڕەپان ئاگری نەورۆز کرایەوەیە.
نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و بە دەیان کەس بەشداری ئاهەنگەکە لە گەڕەکی ئاکپنار بوون. چەندین گەنج و منداڵ بەشداری ئاهەنگەکە بوون. گەل لە دەوری ئاگرەکە کۆبوونەوە و بە دەهۆڵ و زوڕناوە هەڵپەڕکێیان کرد.
ئاهەنگەکە تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوامبوو، هەر لە ئاهەنگەکەدا بەبەردەوامی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" گوترایەوە.