لە بومەلەرزەکەدا لە مەلەتی هەزار و ٣٨٦ گیانیان لەدەستداوە
بەرپرسانی فەرمی لە مەلەتی ڕایانگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەوە تا ئێستا هەزار و ٣٨٦ کەس لە شارەکەدا گیانیان لە دەستداوە و ٦ هەزار و ٤٤٤ کەسی دیکەش برینداربوون و هەزار و ١٥٤ بیناش ڕووخاون.
بەرپرسانی فەرمی لە مەلەتی ڕایانگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەوە تا ئێستا هەزار و ٣٨٦ کەس لە شارەکەدا گیانیان لە دەستداوە و ٦ هەزار و ٤٤٤ کەسی دیکەش برینداربوون و هەزار و ١٥٤ بیناش ڕووخاون.
بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، کە ناوەندەکەی ناوچەی بازارجخی سەر بە مەرەش بوو، کاریگەریی لەسەر سەمسوور، مەلەتی، ئامەد، ڕحا، دیلۆک، خارپێت، هاتای، ئەدەنە، کیلیس و عوسمانییە هەبوو. بە وتەی بەرپرسانی مەلەتی تا ئێستا هەزار و ٣٨٦ کەس لە مەلەتی گیانیان لە دەستداوە و ٦ هەزار و ٤٤٤ کەسیش برینداربوون. ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، هەزار و ١٥٤ بینا لەو شارەدا ڕووخاون و ٧ هەزار و ١٢٩ بینای دیکەش دەستنیشانکراون، کە زیانیان پێگەیشتووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان ژمارەی گیان لە دەستدان لە بومەلەرزەکەدا بەرزبووەتەوە و تا ئێستا بە گشتی گەیشتوەتە ٣٥ هەزار و ٤١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتوەتە ١٠٥ هەزار و ٥٠٥ کەس. لە ڕۆژئاوا و سوریاشدا گیان لەدەستدان گەیشتووەتە ٥ ەزار و ٨٠٠ کەس و بریندارەکانیش ٤١ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
ژ.ت