لە بوردو، تۆڵۆس، مارسیلیا، بیلەفڵد، هانائۆ و شتوتگارت ٤ی نیسان پیرۆزکرا

رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شارەکانی بوردۆ، مارسیلیا و تۆڵۆسی فەڕەنسا و شارەکانی بیلەفڵد، هانائۆ و شتوتگارتی ئەڵمانیا پیرۆزکرا.

بوردۆ: لە شاری بۆردوی فەڕەنسا، لەسەر بانگەوازی چالاکوانانی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێر و تەکۆ – ژن، کوردستانیان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد. کوردستانیان کە لە ناوەندی شارەکە کۆبونەوە، بە دروشم دەستیان بە ڕێپێوان کرد. دوای ڕێپێوانەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد ئاهەنگ ئەنجامدرا. گۆرانی وتران و هەڵپەڕکێ ئەنجامدرا.

تۆڵۆس: لە شاری تۆلۆسی فەڕەنسا، رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پیرۆزکرا. پیرۆزباییەکە بە گەڕێکی پایسکیلی ژنان و گەنجان دەستیپێکرد. دواتریش ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد بە پیشاندانی سینەڤیزیۆن بەردەوام بوو. لە پیرۆزباییەکەدا گۆرانی و شیعر خوێندرانەوە و هەڵپەڕکێ ئەنجامدران.

مارسیلیا: لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆرشگێر کۆبونەوە و رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد. گەنجان ئاڵایەکی گەورە و وینەی ئۆجالانیان لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد هەڵواسی و رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئۆجالانیان پیرۆز کرد.

بیلەفڵد: ٤ی نیسان لە شاری بیلەفڵدی ئەڵمانیا پیرۆزکرا. ئاهەنگەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد ئەنجامدرا. خاتون دۆغان ئەندامی ئەنجومەنی گەل قسەی کرد و وتی، "رۆژی لەدایکبوونی رێبەرتی، رۆژی لەدایکبوونی گەلی کوردە." خاتون دۆغان ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر ئۆجالان کرد و داوای لە دەزگا نێودەوڵەتیەکان کرد کە بۆ ئازادی ئۆجالان ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.

هانائۆ: لە شاری هانائۆی ئەڵمانیا ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی نووژین بە چاندنی نەمام ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد. لە چالاکیەکەدا بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئاماژە بە گرنگی تێکۆشانی رێکخستنی کرا.

شتوتگارت: لە شاری شتوتگارت گەنجان لە وێستگەی شەمەندەفەر  کۆبونەوە و لەگەڵ هەڵگرتن وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان و پانکارتی 'رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت سەرۆکەکەم' رێپێوانیان ئەنجامدا. گەنجان هەروەها فیشەکی هەواییان تەقاند و دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'گەنجان جانفیدای ئاپۆن' و 'بێ سەرۆک ژیان نابێت'یان وتەوە.

ف.ق