لە چالاکیی هەفتەی قارەمانیدا ٢ داگیرکەر سزادران
لە هەرێمی زاپ چالاکییەک بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی هەفتەی قارەمانی بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا دوو سەربازی داگیرکەری تورک سزادراون و دوو سەنگەریش تێکشکێنران.
لە هەرێمی زاپ چالاکییەک بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی هەفتەی قارەمانی بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا دوو سەربازی داگیرکەری تورک سزادراون و دوو سەنگەریش تێکشکێنران.
ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەم شێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕێی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
لە ٢٣ی ئازار کاتژمێر ٢١:٢٠ لە ناوچەی قەڵای بێدەو لە زاپ، هێزەکانمان لە دوو باڵەوە بە شێوەی هەماهەنگ لە داگیرکەرانیان دا، لەم چالاکییەدا، کە لە دژی ٢ سەنگەری داگیرکەران ئەنجامدرا، بەلانیکەمەوە ٢ داگیرکەر سزادران و هەر ٢ سەنگەرەکەش تێکشکێنران.
ئەم چالاکییە بەهێزەی هێزەکانمان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی هەفتەی قارەمانی لە ٢١ تاوەکو ٢٨ی ئازارا و یادکردنەوەی هەموو قارەمانە نەمرەکانی کوردستان ئەنجامدرا.
ڕۆژی ٢١ی ئازار کاتژمێر ١٢:٢٠ دامێنی چیای شەهید شەریف لە هەرێمی خواکورک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کرا.
لە ٢٢ی ئازار لەنێوان کاتژمێر ١٨:٣٠ و ١٩:١٠ ناوچەکانی ساجا و شەهید ڕوستەم لە هەرێمی زاپ سێ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکران".
ژ.ت