لە چیا ئازادەکانەوە سڵاو لە بەنداوی تشرین کرا
گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە لە سەنگەرەکانی بەرخۆدانی چیا ئازادەکانەوە، سڵاویان لە بەرخۆدانی مێژوویی گەل و شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە لە بەنداوی تشرین کرد.
گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە لە سەنگەرەکانی بەرخۆدانی چیا ئازادەکانەوە، سڵاویان لە بەرخۆدانی مێژوویی گەل و شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە لە بەنداوی تشرین کرد.
لە گۆڕەپانەکانی گەریلاکانەوە، بە پێشەنگایەتی شەڕڤانانی یەژاستار دژی هێرشە دڕندەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بێوچان بەرخۆدان بەردەوامە. سوپای داگیرکەری تورک کە لەم هێرشانەدا نەیتوانی ئەنجامێک کە مەبەستی بوو بەدەستی بهێنێت و شکستی هێنا، بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکانی لە بەرامبەر گەریلادا هێرشێکی دڕندانەی بۆ سەر ڕۆژاوا دەستپێکرد. سوپای تورک کە بە شێوەیەکی بەڕبەڕیانە هێرش دەکاتە سەر ڕۆژاوا، ڕووبەڕووی بەرخۆدانی مێژوویی گەلان، یەپەژە، یەپەگە و قەسەدە بووەتەوە. بە دەستپێکردنی هێرشەکان، گەلی بەڕێکخستن کراو لە دەوری هێزی پاراستنی خۆیان کۆبوونەتەوە و لەگەڵ ڕۆڵەکانیان دەستیان بە بەرخۆدان کرد. سەرەڕای هێرشە قورسەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین و دەوروبەری، بەرخۆدانێکی مێژوویی لە هەرێمەکەدا نیشان دەدرێت. ئێمە شایەتی بەرخۆدانی دووەمین وەکوو کۆبانێین.
گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە کە لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان لە چیا ئازادەکانی کوردستانەوە دژی هێڕشە داگیرکارییەکان شەڕ و تێکۆشان دەکەن، سڵاویان ئاراستەی بەرخۆدانی مێژوویی شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە کرد و بۆچوونەکانیان هەم لەسەر شەڕی هەرێمەکە و هەم لەسەر بەرخۆدانی بەنداوی تشرین لەگەڵ ئاژانسەکەمان باسکرد.
'هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین درێژەپێدەری سیاسەتە کۆمەڵکوژییەکانە'
ئەسمەر سالار، گەریلای یەژاستار ڕایگەیاند؛ "سوپای داگیرکەری تورک ماوەیەکە لە بەنداوی تشرین دژی گەل کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات و بە هەر شێوەیەک بێت سیاسەتی جینۆساید دژی کورد بە مافی خۆی دەزانێت. بەڵام له سەدەی ٢١دا کورد گۆڕانکاری زۆری بەسەرداهاتووه و بووەتە بە هێز، کورد ئیتر مرۆڤی پێشوو نیەن و بە هێزی پاراستنی خۆیەوە و ئەمڕۆ خۆی دەپارێزێت و بەرگری لە خۆی دەکات، وەکوو کورد ئێمە هەبوونی خۆمان سەلماندووە و ئێمە کۆنترین گەلانی ئەم خاکەین چیتر ڕێگە نادەین کەس بە گوێرەی خۆی گەلەکەمان بخاتە بن مەترسیەوە، ئەمە قبوڵ ناکەن لە ئێستادا لە هەر چوارلاوە هێرش دەکەن سەر بەنداوی تشرین وئەمە درێژەپێدەری هەمان سیاسەتی کۆمەڵکوژییە، لە بەرامبەر ئەمەشدا بەرخۆدان و تێکۆشانێکی گەورە بە پێشەنگایەتی یەپەژە، یەپەگە و قەسەدە بەڕێوە دەچێت، لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا ئەرکی پاراستنی کەرامەتی مرۆڤایەتیان لە ئەستۆدایە، هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک هەر لە تونێلەکانی شەڕەوە لە چیاکانی کوردستان هەتا بەنداوی تشرین لەسەر عەقڵیەتی کۆمەڵکوژی دژی کورد بەڕێوە دەچێت، گەلی کورد و دۆستانی لە هەموو جیهان لە دەوری ئایدۆلۆژی و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەتەوە، بەرخۆدان دەکەن و تێکۆشانی مەزن بەڕێوە دەبەن."
'پێویستە بۆ ژیانێکی ئازاد تێبکۆشین'
ئەسمەر سالار گەریلای یەژا ستار سەرنجی خستەسەر ڕۆحی بەرخۆدانی گەل لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و وتی: "وەک چۆن ئێمە وەک گەریلا بە ڕۆحی فیدایی بوونەوە دژی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەکەین، ئەمڕۆش ئەم ڕۆحە لە بەنداوی تشرین بەهەمان شێوە زیندوو بووەتەوە و درێژە بە بەرخۆدان دەدات. ئەم بەرخۆدانە لە بەرامبەر سوپای فاشیست و داگیرکەری تورک، کە بە ڕۆحی فیداییانەوە لە لایەن گەل و شەڕڤانانەوە بەڕێوە دەچێت بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت."
شۆڕشی سەدەی ٢١ کە بە پێشەنگایەتی ژنان دەستی پێکردووە، گەلی کورد بەرەو سەرکەوتن دەبات. هەروەها لە هەمان کاتدا بەرخۆدان لە بەرامبەر هێرشە فاشیستیەکان تێکۆشانە دژی عەقڵیەتی پیاوسالار. بەرخۆدانی بەنداوی تشرین پێداگرییمان لە سەر تێکۆشان دژی سوپای داگیرکەری تورک زیاتر دەکات. ئەم بەرخۆدانە نابێت تەنها لە تشرین و ڕۆژاوادا بەردەوام بێت، بەڵكوو دەبێت لە چوار پارچەی کوردستاندا بڵاوبێتەوە. هەروەها پێویستە هەموو گەلی کورد بەشداری ئەم بەرخۆدانە بێت و لە هەر شوێنێک دژی سوپای داگیرکەری تورک ببێتەوە."
'بە هەڵوێستی یەپەژە، تێکۆشانی ئازادی تا دێت گەورەتر دەبێت'
هەروەها دیرێن چەکدار گەریلایەکی دیکەی یەژاستار ئاماژەی بە ڕۆڵی یەپەژە کرد و وتی: "هەڵوێستی شکۆمەندانەی دایکی شەهیدان بەرامبەر دوژمن و گوتنی؛ 'ئێمە لە مردن گەورەترین'، مۆڕاڵ و بوێریەکی گەورەی پێمان بەخشی. ئەم هەڵوێستە مێژوو دەنووسێتەوە. وەک ژن زۆر گرنگە خاوەنداری لە هێزی خۆمان بکەین و هەڵوێستمان دژی دوژمن دیار بێت. چ لە ڕۆژاوا، باکور، باشوور یان ڕۆژهەڵات، هەموو دایکان دایکی ئێمەن، ئێمەش ڕۆڵەکانی ئەوانن. شەڕ لە تونێلەکانی بەرخۆدان هەتا بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق، سەردەکەێت."
'تێکۆشانمان تا ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبێت'
هەروەها ڕێبەر بۆتان، یەکیک لە گەریلاکانی هەپەگە سەرنجی خستەسەر بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە بەنداوی تشرین ڕاکێشا و وتی: "وەک گەریلاکانی ئازادی بەساڵانە لە چیاکانی کوردستان تێکۆشانێکی مەزن بەڕێوە دەبەین، ئەمڕۆ تێکۆشانمان لە هەموو جیهاندا دەنگی داوەتەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ساڵانە بە هەموو توانا و هێزی تەکنیکی خۆیەوە لە چیاکانی کوردستان هێرش دەکاتە سەر گەریلاکانی ئازادی، بەڵام هەتا ئێستا نەیتوانیوە لەم هێرشانەدا هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت، سەرەڕای ئەوەی بە پشتیوانی ناتۆ بەردەوامە لە هێرشەکانی بەڵام بەردەوام شکستی هێناوە. ئێمە لێروە سڵاو لە ئیرادەی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکەین کە بە پێشەنگایەتی شەڕڤانانی یەپەژە، یەپەگە و قەسەدە بەڕێوە دەچێت، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئیرادەی شەڕ و بوێرییان نەماوە. تاکە شتێک کە پشتی پێ دەبەستن، تەکنەلۆجیایە، کە لە بەرامبەر گەریلادا تێکشکاوە. ئەمڕۆش سوپای داگیرکەری تورک لە بەنداوی تشرین هەمان شکست ئەزموون دەکات. چونکوو بەرخۆدانی بەنداوی تشرین گەورەترین نیشانەی ئەم تێکشکانەی سوپای تورک و چەتەکانییەتی. ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی پشتیوانی و خاوەنداری خۆمان لە بەرخۆدانی تشرین دەکەین. ئەم بەرخۆدانە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت."