لە چیا ئازادەکانی کوردستان..
لە چیا مرۆڤ سەرلەنوێ دەبێتەوە بە مرۆڤ. سەرلەنوێ هەستی بۆ دەگەڕێتەوە، ئاوێتەی سروشت دەبێت.
لە چیا مرۆڤ سەرلەنوێ دەبێتەوە بە مرۆڤ. سەرلەنوێ هەستی بۆ دەگەڕێتەوە، ئاوێتەی سروشت دەبێت.
مرۆڤ هەستی پێدەکات کە هێدی هێدی مێشکی دەکرێتەوە، تۆز، دووکەڵ و پیسی گەورەشارەکانی لەسەر دەڕەوێتەوە.
مرۆڤ بەراستیش درکی پێدەکات کە هزری ئازاد بە چ واتایەکە، لەبەر ئەوەی لە چیا هیچ شتێک بوونی نییە کە کاریگەری نەرێنی بکاتە سەر مرۆڤەکان.
لە گۆرانیەکدا دەوترێت کە هەرکات ئەندێشە ئازاد بێت، بە شێوەیەک ئازاد و بە بێ ئەوەی بچەمێتەوە تێپەڕ دەبێت و هیج راوچییەک ناتوانێت بیانکاتە ئامانج.
کاتێک لەسەر چیایەک دانیشتم و لە بەردەمم میزۆپۆتامیا بە دیار بکەوێت، دەنگی رووبارێک لە ناو دۆڵی دارستانێک بێتە گوێم و بایەکی فێنک هەڵبکات، ئەو کاتە مرۆڤ لەو وشەکانی ئەو گۆرانیە تێدەگات.
هەربۆیە چیا ئەو مرۆڤانە ئازاد دەکات، کە راستی خۆیان دەناسن. لەبەر ئەوەی لێرە خۆیان لە دڵەڕاوکێی رۆژانەی بەکۆیلەبوونی پارە رزگار دەکەن و خۆتان دەناسن. ئێوە راستی سیستم دەناسن، کە یەک چرکەشتان بۆ پشوودان بۆ ناهێڵێتەوە. راستی ئەو سیستمە کە رێگە و رێبازی ژیانی خۆی دەسەپێنێت، دەناسن.
چیاکانی ئەوێ لە بەرامبەر هێرشەکانی سەرمایەداریدا وەک دیوارێکن. بە شاخ و شیوەکانیەوە وەک دیوارێکی سروشتیە لەبەردەم ئەو سیستمە.
دۆڵەکانی ئەوێ بۆ هەموان دەبنە پەناگە.
هەربۆیە ئەوانەی رێگەی راستیانە گرتووەتەبەر، لەپێناو پاراستنی ئازادی خۆیان ئامادەن بۆ شەڕ.
لە مێشکی مرۆڤەکاندا لە بری لیبڕاڵیزم و تاکگەرایی، لەپێناو ژیانێکی کۆمۆناڵی مرۆڤ لەگەڵ ژینگە، ئامادەیە بۆ شەڕ.
شۆڕشەکەمان بەم دیالێکتیکەی تێکۆشان پەیوەندییەکانی نێوان چیا و مرۆڤ بەهێزتر دەکات.
ئەو دیالیکتیکە، دیالیکتیکی تێکۆشانە کە لە کۆتایی کۆتاییدا دوژمنی مرۆڤایەتی، دوژمنی مێژوو شکست دەدەن.
لە چیاکانی کوردستان ئەو دیالیکتیکەی تێکۆشانە لە هەمان کاتد دەگۆڕدرێت بۆ خۆشەویستی ژیان.
ئەو هەستە دەگۆڕدرێت بۆ سەرچاوەیەکی وزەی بێکۆتایی هەستەکانی هاوڕێیەتی و لەهەمانکاتد توڕەیی بەرامبەر سەرمایەداری فاشیست.
ئەو راستیەی کە مرۆڤەکان تاکۆتاساتی تێکۆشان ئامدەن بۆ بەختکردنی هەمووشتێک.
لەبەر ئەوە چیای شۆڕشگێڕان، چیا گەریلاکان سەرلەنوێ دەتنکەنەوە بە مرۆڤ.
ئەو چیایانە، چیا ئازادەکانی کوردستانن.
هـ . ب