لە چیاکانی کوردستان جۆشی نەورۆز

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا نەورۆزیان پیرۆزکرد.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە مەراسیمێکی سەربازیی و بە شایی گۆڤەند نەورۆزیان پیرۆز کرد. لە کاتی مەراسیمی سەربازییدا حەکی ئارمانج یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل قسەیکرد و تیشکی خستە سەر گرینگی نەورۆز و وتی، نەورۆز بۆ گەلی کورد و تەڤگەری پەکەکە گەلێک بە قەدرو قیمەتە. ئارمانج ئەوەی خستەڕوو کە ساڵی ٢٠٢١ ساڵی تێکچوونی فاشیزم دەبێت، ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و کوردستان ئازاد دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ هەموو گەریلاکان خواست.

دوای مەراسیمە سەربازییەکە گەریلاکان لە دەوری ئاگری نەورۆز کۆبوونەوە و گۆڤەندیان گێڕا، هزر و بۆچوونی خۆیان لەسەر نەورۆز بۆ کامێرای گەریلا تیڤی هێنایە سەرزمان.

ک-ش