لە چیای باگۆک هێرشی داگیرکاری دەستی پێکرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەشتایەکانی چیای باگۆک هێرشی داگیرکاری دەستپێکرد.

سوپای تورک لە دەشت و داوێنەکانی چیای باگۆک ​​لە ناوچەی نسێبینی مێردین هێرشی داگیرکاری دەستپێکرد. لە چوارچێوەی ئەو هێرشەدا کە لە ناوچەی نێوان هەرێمی مارین و شاخی میرا دەستیپێکردووە، زرێپۆشی سەربازی زۆر و تیمەکانی شەڕی تایبەتی جەندرمە ڕەوانەی ناوچەکە کراون.

هێرشە سەربازییەکان لە ناوچەکە ‌هێشتا بەردەوامە.