لە چیاى قەرەچوغ شەش چەتەى داعش کوژران
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە، لە ئۆپراسیونێکدا هێزەکانيان لەچیای قەرەچوغ شەش چەکدارى داعشیان كوشتووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە، لە ئۆپراسیونێکدا هێزەکانيان لەچیای قەرەچوغ شەش چەکدارى داعشیان كوشتووە.
لەوبارەوە شانەى ئەمنى عێراق ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، یەكەكانی لیوای پیادەی ٥٠ بە پشتیوانی فڕۆكەكانیان چاودێری ٤ چەتەی داعشیان لە چیاى قەرەچوغ كردووە دوای ئەوەی پلانی هێرشکردنە سەریان دانرا توانرا لە هێرشێکدا دوو چەكداریان بكوژن.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا باسلەوەکراوە، لەو هێرشەدا دوو لە چەتەی دیکە هەڵاتون و دوای چاودێریكردنیان چونەتە ناو ئەشكەوتێك، كە وەك مۆڵگە بەكاریان هێناوە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەدراوە، دواى چونى ئەو چەتانە بۆ ناو ئەو ئەشکەوتەکە دەركەوتووە، کە چوار چەتەی دیکەى داعشى تێدایە و دواتر لە بۆردومانێكدا، كە بە هێلیكۆپتەر ئەنجامدراوە سەرجەمیان كوژراون و لەو دوو پرۆسەیەدا هێزەكانیان توانیویانە شەش چەتەی داعش لە قەرەچوغ بكوژن.
جێگەى ئاماژەیە، ماوەیەکە جموجوڵەکانى چەتەکانى داعش زیادیکردووە لەبەشێک لەناوچە جیاوازەکان هێرشدەکەنە سەر سوپاى عێراق و هێزەکانى پێشمەرگە و بەهۆی ئەو هێرشانەشەوە لەمانگى ڕابردوودا چەندین پێشمەرگە شەهید و برینداربوون ، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا لە بەشێک لەناوچەکان ئۆپراسیۆنى سەربازى دژى جموجوڵەکانى ئەو چەتانە ئەنجام دەدرێت.
ف.ق