لە درانسی بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا

بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری درانسی پاریس گەنجانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگیری رێپێوانیان ئەنجامدا.

گەنجان رایانگەیاند، کاتی ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هاتووە و بەم مەبەستەش لە شاری درانسی پاریس رێپێوانیان ئەنجامدا.

رێپێوانەکە کاتژمێر ١٤:٠٠ دەستیپێکرد. گەنجان بە درووشمی 'گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن' و بە هەڵگرتنی ئاڵاکانی پەکەکە چالاکیان ئەنجامدا.

لە ڕێپێوانەکەدا بڵاوکراوەش بڵاوکرانەوە.

ف.ق