لە دوای ڕێککەوتننامە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورکەوە کە ئامانج لێی 'لکاندن'ی خاکی باشووری کوردستانە. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر گۆڕەپانە ژیانییەکان و کەسانی مەدەنی لە باشووری کوردستان زیادیکردووە و بەو هۆکارە بە لایەنی کەمەوە ٨ کەس تیرۆرکراون و ٩ی دیکەش برینداربوون.
لە درێژەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا بۆسەر ڕاگەیاندنی ئازاد، لە ٢٣ی ئاب لە ناوچەی سەیدسادقی سەربە پارێزگای سلێمانی، لە هێرشی درۆنی بۆسەر ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەوانان هەردوو ڕۆژنامەوان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهید بوون.
لە ٤ی ئەیلول لە هێرشی دۆرنی دەوڵەتی تورک بۆسەر ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی کە باوک و دووکوڕی تێدابوو لە نزیک خەلەکانی شارۆچکەی دۆکان. لە ئەنجامدا هەرسێ کەسی مەدەنی لە ناو ئۆتۆمبیلەکەیاندا شەهید دەبن.
لە ٥ی ئەیلول لە ئەنجامی هێرشی درۆنی دەوڵەتی تورک بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی ٣ مەدەنی شەهیدبوون.
کۆتا هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک بۆسەر مەدەنی، هێرشی سەر کامپی ئاوارەکانی مەخمور بوو، لە ١٠ی ئەیلول کە لە ئەنجامدا ٣ ژن برینداربوون.
لە چوارچێوەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە بەلایەنی کەمەوە ٢٣ مەدەنی تیرۆرکراون، چەندینی دیکەش برینداربوون. هەروەها چەندین بارەگای نوێی داگیرکاری دروستکراون، کۆچبەریش لەسەر گوندنشینان سەپێنراوە. باخ و ڕەزەکانی گوندنشینان کاولکراون و بەشێکی زۆریشییان سوتێنراون، وە هێرشی ژێرخانی مەدەنیش کراوە.