لە دیگور شەهیدانی فەرمان یادکرانەوە
گەلی ئێزدی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری لە ڕێڕەوی مرۆیی دیگور، شەهیدانی فەرمانیان بیرهێنایەوە.
گەلی ئێزدی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری لە ڕێڕەوی مرۆیی دیگور، شەهیدانی فەرمانیان بیرهێنایەوە.
گەلی ئێزدی بە پێشەنگایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دژی فەرمان هەموو ساڵێک چالاکی جیاواز ئەنجام دەدەن. بە پێشەنگایەتی شارەوانی گەلی شەنگال و یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان لە ڕێڕەوی مرۆیی دیگور ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا.
پاش گەیشتن بە حەوزی مەزن لە ڕێڕەوی نێوان شەنگال و ڕۆژئاوا، ئەندامی مەجلیسی خۆبەڕێوەبەری شەنگال هەیفا فەیسەڵ قسەی کرد و ڕایگەیاند لەسایەی ئەم ڕێڕەوەوە لە فەرمان ڕزگاربوون.
ئەندامی مەجلیسی بۆریک، حەیدەر کۆرکۆرکی ڕایگەیاند لێرە هەڤاڵان فریای گەلی شەنگال کەوتن و لە مردن ڕزگاریان کردن، ئەم حەوزە زۆر کەسی لە مردن ڕزگارکرد بۆیە بە ئاوێکی پیرۆزی دەزانین، گوتی کاتێک گەیشتینە ئێرە دایکم ٩٠ ساڵ تەمەنی بوو، هەڤاڵان کردیانە کۆڵی خۆیان و ڕزگاریان کرد.
ئەندامی مەجلیسی ژنان، نەعیم شەنگالی گوتی: "هەر کەس ئەم ڕێگەیە لەبیر بکات، خۆی لەبیر دەکات. دەبێت ئەم حەوزی ئاوە ببێتە سیمبولێکی ئێزیدخان".